تەخت ڕەوانچی: ئەمریکا بە چوونە دەر لە بەرجام زۆرتر لە ئێران زەرەر دەکا
جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەمریکا بەڕاستی بە هۆی چوونە دەر لە بەرجام پەشیوان دەبیتەوە و دیارە زۆرتر لە ئێران زەرەرێ دەکا .
" مەجید تەخت ڕەوانچی" جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئێواڕەی سێی شەممە لە وتوویژ لەگەلک ئیرنا لە بارەی کردەوەی ئەگەری " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ درێژ کردەنەوە و یان درێژنەکردنیی هەڵپەساردنیی بایکۆتەکانیی سەر ئێران لە رۆژانی داهاتوو وتیشی: گومانیی جۆر بە جۆر لە ئارا دان و ئەم بابەتە کە ترەمپ لە سەدا سەد بایکۆتەکان تەیید و یان ڕەد دەکاتەوە، ڕوون نییە .
تەخت ڕەوانچی جەختیکرد: کەشی نێو دەوڵەتی یەکجار ئەرینیی بۆ درێژەی جیبەجێبوونیی بەرجام لە ئارا دایە وێڕای ئەوەی ڕەخنە گرتنیی جیددیش لە حاند جیبەجیبوونەوەی ئەرکەکانیی ئەمریکا لە ئارا دایە .
جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی : ئێرانیس ڕەخنەی خۆی سەبارەت بە پەیمانشکێنی ئەمریکاییەکان لەمەر جێبەجێکردنیی ئەرکەکانیان هەیە کە ئەم رەخنەگەلەیش بە شێوەی سەر زارەکی و هەروەها نووسراوە لەنامەی جۆر بە جۆرەوە لە یەکێتی ئەوروپا دا تۆمار کراوە .
جێگریی پێشووی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: زۆرینەی دونیا خوازیاریی دریژەی جێبەجێبوونەوەی بەرجامن و جەخت دەکەنەوە دەبێ لە لایەن هەموو ئەندامان بەڕێوە بچێت و هەموو لایەنەکان دەبی پێبەندی ئەرکەکانی خۆیان بن .