کانونی دوھەم 10, 2018 16:34 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانیی ئێران: ئەمریکا وەڵامی لێبڕاوانەی زیان گەیاندن بە ئێران دەداتەوە

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: ئەمریکییەکان لە هەر شوێنێکدا کە زیانیان بە ئێران گەیاندبێت وەڵامێکی لێبڕاوانەیان دراوەتەوەو ئەمجارەش هەر وەڵامیان دەدرێتەوە.

ئەمیری سەرتیپ ئەمیری حاتەمی وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران  لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران وتی: ئێران وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ بەردەوام ئەوەی پیشان داوە کە ئاوا زیان گەلێکی پێ قەبووڵ ناکرێت.

ئەمیری سەرتیپ ئەمیری حاتەمی وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە فەرمایشتەکانی ڕۆژی ڕابردووی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی ئەمەی کە ئەمریکا تۆڵەی زیانەکانی ئەو چەند ڕۆژەی لە ئێران لێ دەکرێتەوە، وتیشی: فەرمایشتەکانی سەرکردەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، هەر ئەو ئەزمونەیە کە ئەمریکییەکان گەلێک جار تاقییان کردووەتەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ماوەی چەند ڕۆژی ئەم دواییە لە تووییتی جۆربەجۆردا وێڕای خۆ هەڵقورتاندن لە کاروباری نێوخۆیی ئێران، لە ئاژاوەچییەکان پشتیوانیی کردووە.

ئەمریکا هەروەها هەینیی ڕابردوو پێنجەمی ژانویە وێڕای داخوازی لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ بەڕێوە بردنی دانیشتنێک بە مەبەستی لێکدانەوەی ئاژاوەکان لە ئێران، بە نیازی پشتیوانی کردن لە ئاژاوەچییان بوو کە زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشت بەرەوڕووی ئەمریکا بوونەوەو نەیانهێڵا واشێنگتۆن ئەم هەلە بۆ ئامانجە گڵاوەکانی لەوانە لاگری کردن لە ئاژاوەگێڕان لە ئێران بقۆزێتەوە.

ئەمیری سەرتیپ ئەمیری حاتەمی وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها توانایی موشەکیانەی بە بەشێک لە هێزی بەرگریکارنەی ئێران هێنایە ئەژمارو پێی داگرت: ئێران لە بارەی توانایی بەرەڤانیی خۆیەوە لەگەڵ کەس دانوستان ناکات و ئەمەش توانایی بەرەڤانیمان بەردەوام بەهێز تر دەکات.

 

سەرپەیڤ