کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بڕیارنامەی دەستێوەردەرانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر پەسەند کرانی بڕیارنامەی دەستێوەردەرانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەبارەت بە ئاژاوەگێڕییەکان لە ئێران وتی : پەسەند کراوەی دەستێوەردەرانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ، پرسێکی ڕەت کراوەیە و قەبووڵ ناکرێت .
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە بە ئیدیعای پشتیوانی کردن لە ئازادی بیروڕادەربڕین ، بڕیارنامەیەکی بۆ داکۆکی کردن لە ئاژاوەگێڕان لە ئێران پەسەند کرد . لەم بڕیارنامەیەدا داوا لە دەوڵەتی ئەمریکا کراوە لە بایکۆتی ئامانجدار و کۆبوونەوەی نائاسایی لە ئەنجومەنی ئاسایش و ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە دژی ئێران کەڵک وەرگرێ.
بەهرام قاسمی ڕۆژی چوارشەممە وێڕای ئیدانە کردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ، بەشێوەی نائاوەزمەندانە بە دوور لە مەنتق و بەپێچەوانەی یاساکانی نێودەوڵەتی ، دەوڵەتی ئەمریکا بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکە ئاماژەی دا و وتیشی : کارگەلێک وەک پەسەند کردنی ئەم بڕیارنامەیە و قسەکان و هەڵس و کەوتی دوژمنانەی دەوڵەتی ئەمریکا بە دژی گەلی ئێران، سیاسەتێکی شکست خواردووە.
قاسمی وتیشی : ئەم چەشنە بڕیارنامە دووپات کراوە و نومایشی و سیاسییە نیشاندەری ماکی ڕاستەقینەی ڕژێمی دەستێوەردەری ئەمریکایە کەلەماوەی چەند دەیەی ڕابردوو، گەلی مەزنی ئێران بەجاران شایەتی بووە .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی : دەوڵەتی ئەمریکا لەلایەکەوە لە هەوڵێکی دوژمنانە و بە بەرزکردنی دروشمگەلێکی درۆ ئیدیعای داکۆکی لە گەلی ئێران دەکات و لەلایەکی دیکەشەوە بە سەپاندنی بایکۆت زاڵمانە، قەدەغە کردنی ڕۆیشتنی شارومەندانی ئێرانی بۆ ئەو وڵاتە و هەڵس و کەوتی خراپ خوازانە، گەلی خاوەن شارستانیەتی ئێران ئازار و ئەزیەت دەدات .
قاسمی پێداگری کرد : کاربەدەستانی ئەمریکی دەبێ فێر بن کە گەلی ئێران ئەم چەشنە سیاسەتانە و ستانداردەکانی دووفاقیانە و دوژمنانە بە دژی وڵاتی خۆیان لە لایەن ئەمریکاوە بە وردی دەخەنە ژێر چاوەدێری و ئەگەر پێویست بێت لە کاتی خۆیدا وڵامێکی شیاویان پێ دەدەنەوە.