کانونی دوھەم 10, 2018 21:18 Asia/Tehran
  • بروجێردی: کۆمەڵگای جیھانی، ئەمریکا لە بارەی دژایەتی کردن لەگەڵ ھەنگاوی ھاوبەش ھاوڕێیی ناکات

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمریکا ھەر ھەنگاوێک کە بۆ دژایەتی لەگەڵ بڕیارەکەی تاقمی پێنج کۆ یەک سەبارەت بە ھەنگاوی ھاوبەش ھەڵیگرێت، لەگەڵ دژایەتیی کۆمەڵگای جیھانی دا بەرەوڕوو دەبێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، عەلائەددین بروجێردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە بارەی وازھێنانی شیمانەیی ئەمریکا لە ھەنگاوی ھاوبەش وتی: ئەندامانی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئاڵمانیا و یەکێتیی ئەورووپا ھەنگاوی ھاوبەشیان واژۆ کردووە و ئەوانە قەت لە بارەی ھەنگاوی ھاوبەشەوە شوێنی ئەمریکا ناکەون.

عەلائەددین بروجێردی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە واز ھێنانی ئەمریکا لە ھەنگاوی ھاوبەش تەریک کەوتنەوەی زیاتری ئەو وڵاتەی لێ دەکەوێتەوە وتیشی: بارودۆخی ئەمریکا لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ لە کۆمەڵگای جیھانی بەجۆرێکە کە تەنانەت لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش کە ئەو پەڕی دەستەڵاتی بە سەرەوە ھەیە، ئەمریکییەکان نەیانتوانیوە دژی ئێران بە بیانووی ڕووداوەکانی ئەم دواییە ھاوبیروڕاییەک پێک بھێنن و پەسەند کراوەیەکیان ھەبێت.

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئەمریکا لە بواری گواستنەوەی پێتەختی ڕژێمی زایونیشەوە لە تەلەبیبەوە بۆ قودس و گواستنەوەی باڵوێزخانەکەی بۆ قودسیش شکستی ھێناوە چونکو ھەنگاوێکی نالۆژیکانەی نەرێنی بوو کە بووە ھۆی بەرەوڕوو بوونەوەی کۆمەڵگای جیھانی لە بەرامبەر ئەمریکادا.

ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و گرووپی پێنج کۆ یەک بریتی لە وڵاتانی (ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانسا، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە چووەتە واری جێبەجێ کرانەوە ، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی گرووپی پێنج کۆ یەک بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتنەدا تەگەرە دەنێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی هەنگاوی هاوبەش، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی وەک ڕێککەوتنێکی ترسناک وەسفکردووەو داوای تێکدانی دەکات، کەچی دنیا نەیاری ئەو هەنگاوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

 

 

سەرپەیڤ