درێژەی هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری نەوت هەڵگری ئێرانی
فەرماندەری ئیمداد و ڕزگاری ئێران باسی لە دامڕکاندنیی ئاگری نەوت هەڵگری ئێرانی لە لێوارەکانیی رۆژهەڵاتی جین بە یارمەتی شەش گەمیی ئاگر خۆر لە تەشکی دوو تیمی سێ کەسی کرد .
کاپیتان " عەلی ڕەزا نۆزەری" ڕۆژی هەینی لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران وتی: بە کۆنتڕۆڵی زیاتری ئاگر و ئاگاداربوون لە ڕادەی گەرما و ئامادەبوونی بارودۆخی ئاسایشی ، تیمی ئۆپەراسیۆنی فریاگوازری و ڕزگاری بۆ ئاگادابوونەوە لە چارە نووسی خزمەتکارانیی نەوت هەڵگری لێقەوماوی ئێرانی ، چوونە نێو گەمییەکە .
فەرماندەری فریا گوزاری و ڕزگاری ئێران وتیشی کە لە ڕۆژی ڕابردوو (پێنجشەممە) بارودۆخی دەریا و کەش و هەوا بۆ دامرکاندنی ئاگرەکە باشتر بۆتەوە .
کاپیتان نۆزەری ، بەڕاشکاوی وتی: تەقەینەوە کان کە ڕوویان داوە و هاوێژرانیی ئاگرەکان تا درێژایی یەک کیلومەتری دەبێتە هۆی ئەوەی کە کوپتێرەکان نەتوانن نزیک بن لەگەمییەکە و گەمیی ئاگرخۆرەکانیش دوو شارومەندی بەنگڵادێش لە کاتی ڕوودانی تەقیەنەوەکە لە نەوت هەڵگرەکە مەودا دەگرن .
فەرماندەی ئیمداد و ڕزگاری ئێران وتی: هەموو هەوڵەکان ، ئیمکانات و هێزەکانی لیهاتوو لە سەرانسەری جیهان بۆ یارمەتی و رزگاری خزمەتکارانی نەوت هەڵگری ئێران هاتوونەتە کایەوە .
شەشەمی ژەنیڤەری ٢٠١٨ گەمییەکی بار هەڵگری چینی- هۆنگ کۆنگی لە لێوارەکانیی رۆژهەڵاتی چین لە گەمییەکی نەوت هەڵگری ئێرانی کەوت. ئەم ڕووداوە بووەتە هۆی تەقینەوە و ئاگر کەوتن لە نەوت هەڵگری ئێرانی دا . ٣٠ کەس لە خزمەتکارانی ئەم گەمییە ئێرانیی و دوو کەسی تریان شارومەندی بەنگڵادیشن.