خەتیبی نویژی جۆمعەی تاران: ئەمریکا ، زایۆنیستەکان و سەعوودییەکان لە تۆی پەردەی ئاژاوەکانیی ئێران دا بوون
خەتیبی نویژی جۆمعەی تاران وتی: لە تۆێ پەردەی ئاژاوەکانیی ئێران ، گەڵاڵە ڕێژی شەیتانی گەورە و ڕژیمی زایۆنی و یارمەتییە دراوییەکانی عەرەبستانی بووە .
حۆجەتولئیسلام وەلمۆسلمین " کازم سدیقی" ، لە خوتبەکانیی ئەم حەوتەی نویژی جۆمعەی تاران ، بەباسکردنیی ئەوەی کە ئاژاوەکان وفیتنەی ئەمدواییە لە ئێران ، سیمای ڕاستەقینەی تاقمی ترۆریستیی مۆنافقین و دوژمنانی گەلی ئێرانی نیشان داوە ، بەڕاشکاوی وتی: گەلی ئێران بە باسی ڕیزی خۆیان لە ئاژاوە
گێران وهەڵخوازان جیا کردەوە .
لە پینجشەممە ٢٨ دیسەمبەری ٢٠١٧ بۆ ماوەی چەند رۆژ ژمارێک لە خەڵک بە بەڕێوە بردنی بردنی کۆبوونەوە و بەرزکردنەوەی دروشمگەلێک ، لە حاند دیاری نەکرانیی چارەنووسی ئەو کەسانەی مالی خۆیان لە دەست داوە بە هۆی دامەزراوەکانی دراوی، گرانی ژمارێک لە کاڵاکان و لاوازی چاوەدێری دەوڵەت ناڕەزایەتییان دەربڕی کە ژمارێک لەم کۆبوونەوەگەلە لە لایەن هەڵخوازەکان وئاژاوە گێرانەوە بە لاگری دەرەوەیی بەرەو ئالۆزی کێشرا.
حۆجەتولئیسلام وەلمۆسلمین کازم سەدیقی ، جەختیکرد: گەلی ئێران تا بە ئێستا پیلانەکانی دوژمنانیان پووچکردۆتەوە و میحوەری مۆقاومەیش لە ناوچە دا مستیی توووندیان داوە لە زاری ئەمریکا ، ڕژیمی زایۆنی ، هاوپەیمانەکانیان وخراپخوازانی جیهانی ئیسلام .
ئیمام جۆمعەی کاتی تاران ، وتیشی: ئەمریکا بەرامبەر گەلی ئێران تووشی وەهم و سەرلێشیواوی بۆتەوە و گەر جاریکیتر گەرەکی بێت دژی ئێران پیلانگێری بکات، لەلایەن گەلی ئێرانەوە بە تووندی لە دەمی ئەدرێت .