ڕاوێژکاری زەریف: ئیران بە ئەگەری چوونەدەری ئەمریکا لە کۆ هەنگاو"برجام" وڵامی شیاو ئەداتەوە
ڕاویژکار ی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بێتوو ئەمریکا لە برنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش"بەرجام" بچێتە دەر، ئێرانی وڵامێکی لەبار بەم کردەوەیە ئەدات.
" حسەین شیخۆلئیسلام" رۆژی هەینی لە وتوویژ لەگەڵ یانەی هەواڵنێرانی لاو؛ لەبارەی ئێحتماڵی چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام، وتیشی: " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بیر لە دەستەڵاتداری نواندنیی خۆی دەکاتەوە و چ کارێکیی نییە بە قازانج وبەرژەوەندی خەڵکی ئەمریکا .
ڕاویژکاریی وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەمریکا تا بە ئێستا لە چەند ڕێککەوتنن و بڕیار نامە ی نێو دەوڵەتی چووەتە دەر و سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ڕەفتارگەلێکی پێشبینی بۆ نەکراوی هەیە ، چوونکا ئەو لە ئەنجوومەنیی ئاسایشیی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش لەبارەی پرسی قۆدس لە مافی ڤێتۆ کەڵکی وەرگرت و لەبەرامبەر ١٤ وڵاتی نەیاری سیاسەتەکانیی دا ڕاوەستا .
" حسەین شیخۆلئیسلام" بەڕاشکاوی وتی: ئەمریکا جیگەی پێشووی خۆی لە گۆڕەپانیی نێو دەوڵەتی دا لە دەست داوە و دەستەڵاتی کۆدەنگیی بەدی هێنانی بۆ نەماوەتەوە .
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، دوای تەیید نەکردنیی پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام لە ئۆکتۆبری ٢٠١٧ و بڕایر نەگرتنی کۆنگرەیسی ئەمریکا لە بارەی دەستپێکردنەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان دژی ئێران، بڕیارە ئەمرۆ هەینی لەبارەی درێژکردنەوەی هەلپەساردنیی بایکۆتە ناڤۆکییەکانیی ئێران و یان هەڵکگرتنیی ئەوان بڕیار بگرێت .
ڕێککەوتننی ناڤۆکی ئێران و تاقمی پێنج کۆ یەک ( ڕوسیا ، چین ، بەریتانیا ، فەرەنسا، ئەمریکا وئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە جێبەجێکراوە ، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانیی ئەم گرووپە بەردەوام پەیمان شکێنی کردووە لە جێبەجێکردنیی بەرجام.