زەنگەنە : گرێبەستی تۆتاڵ بە بێ هیچ وەخران و وەستانێک خەریکە بەڕێوە دەچێت
وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: گڕیبەست لەگەل بەشگەی نەوتی فەرەنسەوی تۆتال بە بێ هیچ دواکەوتنێک بەڕێوە دەچێت و هەموو موناقسەکانیی جگە لە مۆناقسەی هەڵکەندن بەڕێوە چووە .
" بیژەن زەنگەنە" رۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ؛ لە بارەی ئێرانی یان دەرەوەیی بوونی پەیمانکارەکان، بەڕاشکاوی وتی: جگە لە پەیمانکارێک ،باقی پەیمانکارەکان ئێرانین و بەم زووانە چالاکییەکانیی ئەوان بە ئاگادارییان دەگات.
گرێبەستی پەرەی فازی ١١ پارسی باشووری ، سێهەمی ژوئیەی ٢٠١٧ لە نێوان بەشگەی نیشتمانی نەوتی ئێران و کۆنسێرسیۆمی نێو دەوڵەتی بەشگەی نەوتی تۆتاڵی فەرەنسا بە بڕی چوار مڵیارو هەشتسەد ملوین دۆڵار لە تاران دا مۆر کراوە .
بەجیبەجێبوونیی گرێبەستی پەرەی فازی ١١ پارسی باشووری ، لە رۆژدا ٥٦ ملوین مەتری شەش پاڵۆ بە بارستای هەڵینجانی ئێران لە دەڤەری گازی پارسی باشووری هاوبەش لەگەڵ قەتەر زێدە دەبێت .
دەڤەری گازی پارسی باشووری ، گەورەترین سەرچاوەی گازی جیهانە کەلە سەر هێلی سنووری هاوبەشی ئێران دایە ؛ پاشەکەوتی گازی ئەم دەڤەرە ١٤ تریلیۆن مەتری شەش پاڵۆ گاز هاوڕێ ١٨ مڵیارد بەرمیل مەیەعاناتی گازییە کە لە سەدا هەشتی سەرجەم گازی جیهان دەگرێتەوە .