کانونی دوھەم 13, 2018 13:08 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی سێزدەهەمین دانیشتنی نێوان پەرلەمانیی وڵاتانی ئیسلامی لەتاران

دانیشتنە کارناسییەکانی سێزدەیەمین کۆبوونەوەی نێوان پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممەوە لە تاران دەسپێکرا.

دانیشتنە کارناسیی، پسپۆرییەکان و هەروەها لێژنە کارگێڕییەکانی سێزدەیەمین کۆبوونەوەی نێوان پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی هەتا١٥ی ژانڤییەی٢٠١٨ بەئامادەبوونی کارناسانی چل و یەک وڵاتی ئیسلامی بەردەوام دەکرێ.

لە دانیشتنە پسپۆریی و کارناسییەکان وهەروەها لێژنە کارگێڕیی و گشتییەکانی پرس و بابەتە سیاسییەکان و پەیوەندییە دەرەوەییەکان، مافی مرۆڤ، ژنان و کاروباری هاوپێوەند بە خێزان، کاروباری مافەوانی و فەرهەنگی، دیالۆگی ژیار و ئایینزاکان، کاروباری ئابووری و ژینگە، هاوبەشیی ژنان لە پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی و هەروەها ئامادەکردنی ڕەشنووسی بەیاننامەی کۆتایی سێزدەهەمین دانیشتنی نێوان پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی، تاووتوێ دەکرێ.

ڕێوڕەسمی سەرەکی و دەسبەکارکردنی سێزدەهەمین دانیشتنی نێوان پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی رۆژی سێ شەممە١٦ی ژانڤییە بەئامادەبوونی سەرانی سێ هێزەکەی ئێران و هەروەها سەرۆک پەرلەمانەکانی بەشدار، دەس پێ دەکرێ. ئەو دانیشتنە ڕۆژی چوارشەممە لەبەیاننامەیەکدا کۆتایی بەکارەکەی هێنا.

نوێنەرانی پەرلەمانیی چل و یەک وڵات لە ئاسیاو ئەفریقا لە دانیشتنی تاران بەشدارن کە ١٢ سەرۆکی پەرلەمان و نۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و هەروەها سەرۆک شاندە بەشدارەکان و هەروەها نوێنەرانێک لە ڕووسیا لەخۆ دەگرێ.

دوانزهەمین دانیشتنی نێوان پەرلەمانیی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی ساڵی٢٠١٧ لە وڵاتی ئەفریقایی مالی بەڕێوە چوو.