کانونی دوھەم 13, 2018 16:09 Asia/Tehran
  • ئامادەیی تاران بۆ نەهێشتنی کێشە وگرفتی نێوان بەغدا- هەولێر

بالوێزی ئێران لە عێراق هەواڵی دالە هەوڵی تاران بۆ لابرانی کێشە وگرفتی پێش هاتووی نێوان بەغدا وهەولێر .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس "ئیرەج مەسجدی" باڵوێزی ئێران لە بەغدا ئەمڕۆ شەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە عێراق لە دوو قەیرانی گەورە بە سەرکەوتنەوە هاتووەتە دەرێ کە قەیرانی داعش وشەڕی تەکفیریەکان لەوان بوو، وتی: هۆکاری زۆرلەم سەرکەوتنانە دەوریان هەبووە کە بەشداری خەڵک یەکێ لەوانە وئەوی تر پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە بەرپرسانی عێراق ڕێزدەگرن لەم پشتیوانیە. مەسجدی قەیرانی دوهەمی مەسەلەی کوردستانی عێراق زانی کە ئەگەر چارەسەرنەکرابا ناوچەی بەرەو قەیران وشەڕی ناوخۆیی دەبرد. باڵوێزی ئێران لە عێراق وتی: ئێران هەوڵ ئەدات پێوەندی بەغداوهەولێر باش بکات هەتا کێشە وگرفتەکەیان چارەسەر بکرێت کە هەم بەرژەوەندی دەوڵەتی ناوەندی وهەمیش بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان دابین بکریت. مەسجدی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ئێران دوای چین دوهەمین شەریکەی ئابووری عێراقە، لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی پێوەندی دوووڵات پیداگری کردووتی: تاران  ئێستاکەدا لەبارەی پێوەندی لە بوارە جۆربەجۆرەکان ڕەزامەندی نیە. باڵوێزی ئێران لە عێڕاق هەروەها بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی بەردەم لە عیراق ئاماژەی کردووتی: دەوری هەڵبژاردنەکان بۆ خەڵک ودەوڵەتی عێراق زۆر گرینگە وئێران بۆ دانی هەر جۆرە یارمەتێک لەم بوارە ئامادەیی هەیە . دوابەدوای بەڕێوەچوونی یەک لایەنەی کۆپرسیی لە هەرێمی کوردستان سەرەڕای نەیارەتیەکانی جیهانی وناوخۆیی ، پێوەندی بەغدا وهەولێر بەرەوساردی چوو. دەوڵەتی عێراق بۆ دەسپێکرانی وتووێژەکانی سیاسی لەگەڵ هەولێر لەوان، ڕاگەیاندنی فەرمی هەڵوەشانەوەی ئاکامی کۆپرسیی نایاسایی جیا بوونەوە، ڕادەس کرانی هەموو تێپەڕگەکانی سنووری وفڕگەکان، تەحویل دانی داهاتە نەوتی وغەیرە نەوتیەکان وداهاتی ماڵیاتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە دەوڵەتی ناوەندی لە بەغدا ی دیاری کردووە.

سەرپەیڤ