کانونی دوھەم 13, 2018 18:56 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی پێشبڕکێ جیهانییەکانی کاراتە بەئامادەبوونی ئێران لە کۆماری ئازەربایجان

پێشبڕکێ جیهانییەکانی کاراتەی کۆماری ئازەربایجان، بەئامادەبوونی تیمی هەڵبژاردەی تازەلاوان و تازە پێگەیشتووانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هۆڵی وەرزشیی باکووی پایتەختی ئەو وڵاتە، دەس پێ کرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لە پێشبڕکێکانی جیهانیی کاراتەی باکوو نزیک بە ٧٠٠ وەرزشوانی کاراتە لەریزی تەمەنیی تازە پێگەیشتووان، تازەلاوان و لاوان لە کۆماری ئازەربایجان، ڕووسیا، ئۆزبەکستان و هەروەها تیمی هەڵبژاردەی دە کەسیی ئێران ڕکابەریی دەکەن.

تیمی هەڵبژاردەی تازەلاوان و تازە پێگەیشتووانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێکهاتوو لە هەشت کاراتەکاری ژن و دوو کاراتەکاری پیاوە.

نادر مەلەکوتی سەرپەرشت و سەرڕاهێنەری تیمی هەڵبژاردەی ئێران وێرای دەربڕینی ڕەزامەندیی لە ئاستی بەڕێوەچوونی ئەو پێشبڕکێ جیهانییانە، هیوای خواست، کاراتە کارانی ئێران بتوانن سەرکەوتوو بن و میدالیا وەربگرن.