ئەمیر حەیدەری : هیچ مەترسێک هەڕەشە لەئێران ناکات
کانونی دوھەم 13, 2018 19:16 Asia/Tehran
فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پیداگری لەسەرئەمەکە لە بوارو ڕەهەندی سەربازی هیچ مەترسێک هەڕەشە لە کۆماری ئیسلامی ئێڕان ناکات وتی ئەرتەشی ئێران لە باڵاترین ئاستی ئامادەیی دایە .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ئەمیر سەرتیپ کەیومەرەس حەیدەری " ئەمڕۆ شەممە لە کوردستان لە ڕۆژئاوای ئێران وتی: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی وەڵامدانەوە بە هەرجۆرە هەڕەشەیەکی دوژمنانیان هەیە . فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران بەهەر دوژمنێک کە بێهەوێ لە دژی ئێران جمووجولی هەبێت ، وەڵامی بەبڕ وپتەو دەدەنەوە.