کانونی دوھەم 14, 2018 12:30 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ئێران، ئەمریکای لە پرسی  بەرجام دا شکست داوە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری مافەوانی و نێودەوڵەتی وتی : لە ڕەوتی شەڕی دیپلۆماتیک لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، ئێران توانی هاوپەیمانانی ئەورووپی لە ئەمریکا جیا بکاتەوە و ئەم وڵاتە لە پرسی بەرجام دا بە تەواوی گۆشەگیر بکات.

عەباس عەراقچی شەوی یەکشەممە لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا  سەبارەت بە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە بەرجام وتی : زۆرتر لە ساڵێکە  کە دوناڵد ترەمپی  سەرۆکی ئەمریکا بۆ لە ناوبردنی  بەرجام یان لانیکەم چاکسازی و گۆڕاانکاری لەو دا هەوڵی داوە  بەڵام  سەرنەکەوتووە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی : ترەمپ دوای ئەوەی دەسەڵاتی بەدەستەوە گرت،  وتی  بەرجام دەدڕێنێ  و لەم بوارەدا هەوڵی زۆری دا بۆ هاوڕێ کردنی یەکگرتوانی  ئەورووپایی خۆی   و هەروەها بۆ وتووێژی  دووبارە سەبارەت بە بەرجام، بەڵام بەرەوڕووی شکست بووەوە  .

عەراقچی، بەڕاگەیاندنی ئەمەی  هەڕەشەی شەوی  شەممەی ترەمپ  دوای  ڕاگەیاندنی دیسانەوەی  پێبەندبوونی ئەمریکا بە بەرجام، تازە نەبوو  ، وتیشی :  ترەمپ مانگی ئوکتوبەری ساڵی 2017 یش  هەڕەشەی کرد بوو  ئەگەر کونگرە نەتوانێ  بە هاوکاری هاوپەیمانانی ئەورووپایی بەرجام چاکسازی بکات،  خۆی کۆتایی دێنێ بە بەرجام  بەڵام دیسانیش لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی  دا مایەوە  .

عەراقچی  وتی : ئەورووپا لەبەرامبەر بەرجام هەڵوێستی ڕوونی گرتە بەر و پێداگری کرد بەرجام  دەستهاتی نێونەتەوەییە و بۆ ئەوە نابێ دیسان وتووێژی لەسەر بکرێت  و ڕێککەوتنێکی سەرکەوتوویە  کە دەبێ  بپارێزرێ و درێژەی هەبێت  .

سەرپەیڤ