مۆکرانی ڕێککەوتننامەی گەیاندن و گواستنەوەی ئاسمانی لەنێوان ئێران و ئێراق
سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران و وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی ئێراق، ڕێککەوتننامەی گەیاندن و گواستنەوەی ئاسمانیی نێوان دوو وڵاتیان مۆر کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی وڵات، لە چاوپێکەوتنی ڕۆژی شەممەی کازم فنجان حەمامی ، وەزیری گەیاندن و گواستنەوەی ئێراق لەگەڵ عەلی عابدزادە جێگری وەزیری ڕێگە و بان و سەرۆکی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران لە تاران، دوولایەن دوای ئەنجامدانی وتووێژی تۆکمەوتەواو سەبارەت بە پرسەکانی هاوپێوەند بە فڕینەکانی ئێران و ئێراق، ڕێککەوتننامەی گەیاندن و گواستنەوەی ئاسمانی نێوان دوو وڵاتیان مۆر کرد .
بەپێی ئەم ڕێککەوتننامەیە و پێداگری دوو لایەن سەبارەت بە پێویستی هاسانکاری بۆ سەفەری زیارەتکاران، بواری یاسایی هاوکارییەکانی گەیاندن و گواستنەوەی نێوان دوو وڵاتی ئێران و ئێراق و بواری پەرەی هاوکاری زۆرتر و پەرەی فڕینەکان دەستەبەر کرا .
هەموو ساڵی زۆرتر لە دوو ملوێن زیارەتکاری ئێرانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕێ وڕەسمی ئەربەعینی حسێنی دەچن بۆ کەربەلا و بەرپرسانی بەشگەی ڕێگەی ئاسن، فڕۆکەوانی وڵات و گەیاندن و گواستنەوەی نێو جاددەکان بەرنامەی شیاو بۆ هاسانکاری بۆ هات و چووەکان لەم ڕۆژانە جێبەجێ دەکەن .