لاریجانی: مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران گۆڕینی داڕشتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی قەبووڵ ناکات
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هیچ لەونێ گۆڕانکاری لە داڕشتی ڕێککەوتنی ناڤۆکی قەبووڵ ناکات .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای کۆبوونەوەی ئاشکرای ڕۆژی یەکشەممەی مەجلیس لە کاردانەوە بەرامبەر کردەوەی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆ بایکۆت کردنی ژومارێک کەسایەتی حەقیقی و مافەوانیی ئێران پێداگری کرد : ئەو قسەیەی سەرۆکی ئەمریکا کە باسی گۆڕانکاری لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەکات بەرابەرە لەگەڵ تێک دانی تۆکمەوتەواوی ئەم ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییە.
لاریجانی وتیشی: گەرچی هەڵس و کەوتی نادروستی ئەمریکا لە بواری جۆربەجۆر بە چەشنێک بووە کە بایکۆتەکان دەبێتە هۆی شانازییان ، بەڵام زێدە خوازییەکانی ئەم وڵاتە هاوڕێ لەگەڵ سیاسەتی کارچاخ کردن کارتێکەری نەرێنی ناوەتە سەر هاوکارییە کانی دیپلۆماتیک .
دوناڵد ترەمپ شەوی شەوی شەممە چواردە کەس و دامەزراوەی نوێی ئێرانی بە بیانووی پێوەندی لەگەڵ بەرنامەکانی مووشەکی و مافی مرۆڤی خستوەتە لیستی بایکۆتەکانی ئەمریکا.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها، چوارمەرج لەوان گۆڕینی هەندێ خاڵی بەرجام، دەسڕاگەیشتن بە ماڵپەڕەکانی سەربازی و بایکۆتی مووشەکیی ئێرانی بۆ مانەوەی وڵاتەکەی لە نێو ڕێککەوتنامەی ناڤۆکی، دیاری کرد .