ڕۆحانی: ئەمریکا بە وەبن پێ خستنی بەڵێنەجیهانییەکان و بەرجام، بێ ئیعتبار بووە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئەمریکا هەم لە بواری نێودەوڵەتی و هەم دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ، لە گەلی ئێران شکستی هێناوە.
حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە لە ڕێ وڕەسمی کۆتایی نۆیەمی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فارابی لە تاران وتیشی : ئەمریکاییەکان لە دووبەش لەبەرامبەر گەلی ئێران تووشی شکستێکی گەورە هاتوون، یەکێک لەبەشی وە ژێرپانانی بەڵێنەکانی نێونەتەوەیی و ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی واتە بەرجام و لەبەشێکی دیکە لە کاروباری ناوخۆیی ئێران کە بیروڕای گشتیی جیهان لە بەرامبەر ئەمریکادا وەستا.
سەرۆکی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەمریکییەکان نەیانتوانی بە ئیستکبار، دیکتاتۆری و خۆ بە زل زانین بیروڕای گشتیی جیهانی وە بن پێ بنێت، وتی : ئەمە شکستێکی گەورە بۆ ئەمریکا، سەرکەوتنێکی گەورە بۆ گەلی ئێران بوو.
روحانی وتیشی: ئێران لەبەرجام سەرکەوتنی زۆری بە دەست هێناوە کە هیچکامی لە ناوناچێت و کەس ناتوانێ لە ناوی بەرێت .
ناوبراو وێڕای پێداگری لەسەری ئەمەی هیچ کات بەدوای چەکی ناڤۆکییەوە نییە و ئەم پرسە لە وتووێژەکان و لە هەموو پشکنینەکان سەلمێندراوە وتیشی: هەموو وڵاتان لە بڕیارنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان دانیان بەوە داناوە کە ئێران مافی ئەوەی هەیە لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی درێژە پێ بدات و ئەم سەرکەوتنە قەت لە ناو ناچێت.
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها ئاماژەی کردە قەیران و ئاژاوەگێڕییەکان و تاوانکارییەکان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە لایەن هەندێ وڵاتەوە و وتی : ئەوانەی کە ڕۆژهەڵاتی ناڤینیان بەرەوڕووی ئاژاوەوکێشە وقەیران کردووە لە پرسە کۆمەڵایەتییەکان تێ نەگەیشتوون و لە پیشەسازی و تەکنۆلۆژیاش بۆ ئاژاوەنانەوە وئ قەیران لە نێو کۆمەڵگەکان کەڵک وەردەگرن .