پەیامی سەرەخۆشیی ڕۆحانی بە بۆنەی کۆچی دوایی کارگێڕانی نەوتهەڵگرەکەی ئێران
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێک دا کۆچی دوایی کارگێڕان و پرسێنێلی نەوتهەڵگرەکەی ئێرانی لە گوێئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی چین لە بنەماڵەکانیان سەرەخۆشیی کردو پێی داگرت: ئەوبەرایەتیی سەرەکی دەبێ ناس کران و دیاری کردنی شوناسی گیان بەختکردووان و کەم کرانەوەی خەم و پەژارەی بنەماڵەکانی ئەم ئازیزانە بێت.
شەشەمی ژانویە کەشتییەکی بارهەڵگری چینی_ هۆنگ کۆنگی لە گوێئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی چین بە نەوتهەڵگرێکی ئێرانی دا هەڵتەقی . ئەم ڕووداوە بووە هۆی تەقینەوەو ئاگرکەوتنەوە لە نەوتهەڵگرەکەی ئێران.
ڕێکخراوەی بەندەرەکان و دەریاگەڕیی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە نوقم بوونی نەوتهەڵگری ئێرانیی (سانچی) و گیان بەخت کردنی 32 کارگێڕی ئەم کەشتییەی پشتڕاست کردەوە. 30 کارگێڕی ئەم نەوتهەڵگرە ئێرانی و دووانیان بەنگلادیشی بوونە.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە لەم پەیامەدا داوای لە تەواوی دام و دەزگاکانی هاوپەیوەند لەوانە وەزارەتخانەکانی ڕێگاوبان و نەوت و کاروباری دەرەوەی ئێران کرد بە ئەنجام دانی هەوڵی کارناسانە، هۆی ڕوودانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە بە وردی لێک بدەنەوەو پێ و شوێنگرتنی یاسایی پێویست بۆ پێشگرتن بە دووپات بوونەوەی ڕووداوگەلی لەم چەشنەو هەروەها وەرگرتنی مافی گەلی ئێران و بنەماڵەکانی ئەو گیان بەختکردووانە ئەنجام بدەن.