کانونی دوھەم 14, 2018 16:50 Asia/Tehran
  • کەملوەندی : ئێران قەت مۆڵەتی دەست ڕاگەییشتن بە بنکە سەربازییەکانی نادات

وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران، پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران ماوەی دەست ڕاگەییشتنی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بە بنکە سەربازییەکان نادات و هەر لە بنەڕەتیش دا ئاوا بابەتێک لە پادمان و پرۆتۆکۆلی پاشکۆ و هەنگاوی هاوبەش.

بەهرۆز کەمالوەندی وتەبێژی  ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، وقڕای ڕەت کردنەوەی چوار مەرجەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی بەردەوامیی هەنگاوی هاوبەش وتی: لە ڕابردوودا بە پشکنینی بنکە سەربازییەکانی ئێران لەوانە پارچین دۆسیەی ئەم بابەتە داخراو ئێستاکە هیچ بابەتێک لە ئارادا نییە کە لە لایەن ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی باسی کرابێت بەمەبەستی دەست ڕاگەییشتن بە بنکەی سەربازیی ئێران.

دۆناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی شەممە 12ی ژانویە هاوکات لەگەڵ درێژ کردنەوەی هەڵپەساردنی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ئێران، چوار مەرجی لەوانە گۆڕینی هێندێک لە بڕگەکانی هەنگاوی هاوبەش، دەست ڕاگەییشتن بە بنکە سەربازییەکان و بایکۆتی موشەکییانەی ئێرانی بۆ مانەوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دا هێنایە ئاراوە.

بەهرۆز کەمالوەندی وتەبێژی  ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتیشی: ئەرکمەندیی ئێران لەمەڕ ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە سەر بنەمای پڕۆتۆکۆل و پادمان، چارەسەریی پرسیارەکانی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی و دەست ڕاگەییشتنی تۆکمەوتەواو بەگوێرەی ئەوەی لە پڕۆتۆکۆلەکەدا هاتووە خەریکە جێبەجێ دەکرێت و ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە هیچ بابەتێکی لە بارەی دەستڕاگەییشتن بە بنکە سەربازییەکانی ئێران لە بەرنامەدا نییە.

بەهرۆز کەمالوەندی وتەبێژی  ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران پێی داگرت: هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی  کە لە چوارچێوەی پادمان، پرۆتۆکۆل و هەنگاوی هاوبەش دا ڕاشکاوانە باسی کراوە، بەردەوام دەبێت.