کانونی دوھەم 14, 2018 20:36 Asia/Tehran
  • نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئێران، سەرەخۆشی کرد لە بنەماڵەی قوربانیانی گەمی سانچی

هەماهەنگ کەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لەتاران سەرەخۆشی کرد لە بنەماڵەی قوربانیانی نەوت هەڵگری ئێرانی .

گەری لوئیس ،  ڕێکخەر و هاواهەنگ کەری  ڕ ێکخراوی نەتەوەکان لە تاران ڕۆژی یەکشەممە لە پەیامێک دا  لەلایەن ڕێکخراوی  نەتەوەکان لە ئێران، سەرەخۆشی کرد لە بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە ئایزانیان  لە ڕووداوی دڵتەزێنی نەوتهەڵگری  سانچی گیانیان لە دەست داوە .

شەشەمی ژانیڤەری  نەوت هەڵگرێکی بارهەڵگری چینی  - هنگ کنگی لە لێوارەکانی ڕۆژهەڵاتی چین کەوت لە نەوتهەڵگرێکی ئێرانی .

ئەم  ڕووداوە  بووە  هۆی ئاگرتێبەربوون و تەقینەوەی نەوتهەڵگری ئێرانی.

ڕێکخراوی بەندەرەکان و دەریاپێویی  ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە نوقم بوونی  نەوتهەڵگری ئێرانیی ساچی و کوژرانی  32  ستافی  ئەم گەمییەی پشت ڕاست کردەوە.

سی ستافی  ئەم نەوتهەڵگرە ئێرانی و دووکەسی دیکەشیان  بەنگلادشی بوون.

حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێک دا کۆچی دوایی کارگێڕان و پرسێنێلی نەوتهەڵگرەکەی ئێرانی لە گوێئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی چین لە بنەماڵەکانیان سەرەخۆشیی کردو  لەم پەیامەدا داوای لە تەواوی دام و دەزگاکانی هاوپەیوەند لەوانە وەزارەتخانەکانی ڕێگاوبان و نەوت و کاروباری دەرەوەی ئێران کرد بە ئەنجام دانی هەوڵی کارناسانە، هۆی ڕوودانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە بە وردی لێک بدەنەوەو پێ و شوێنگرتنی یاسایی پێویست بۆ پێشگرتن بە دووپات بوونەوەی ڕووداوگەلی لەم چەشنەو هەروەها وەرگرتنی مافی گەلی ئێران و بنەماڵەکانی ئەو گیان بەختکردووانە ئەنجام بدەن. 

سەرپەیڤ