ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: دیمەشق زۆرتر لەمە درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی تەحەموڵ ناکات
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان یاریدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی وتی : دیمەشق درێژەی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی زۆرتر لەمە قەبووڵ ناکات .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ، ڕۆژی شەممە لەنێو تویتەرەکەی دا نووسی : کاردانەوە بەرامبەر دەستدرێژکاری فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف شازدەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر دیمەشق بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا وئیسرائیل دەستیان لە دەستێوەردانی خۆیان بەدژی سوریا هەڵنەگرتووە، نووسی : ڕەوتی گۆڕانکارییەکان نیشان دەدات کە دیمەشق درێژەی پەلاماری مووشەکی و ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر خاکی سوریا زۆرتر لەمە تەحەموڵ ناکات .
بەرگری ئاسمانیی سوریا ئەمڕۆ شەممە لە وڵامی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر ناوچگەلێک لەم وڵاتە، فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف شازدەی ئەم ڕژێمەی پێکا .
دوای کەوتنەخواری ئەم فڕۆکەیە ڕژێمی زایۆنیستی پەلامارەکانی بۆسەر سوریا دەستپێکردەوە بەڵام بەرگریی ئاسمانی سوریاش بەرەنگاری ئەم پەلامارانە بووەوە .
سوپای ڕژێمی داگیرکەری قودس دوای کەوتنە خواری فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف شازدەی ئەم ڕژێمە لەلایەن بەرگری ئاسمانیی سوپای سوریا، ئیدیعای بێ بنەما و دووپاتەکراو بەدژی ئێرانی خستە بار باس .
نووسینگەی میدیایی سوپای ڕژێمی ئیسرائیل بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : کۆپتەرەکانی ئیسرائیلی فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی ئیرانی کە لەڕێگەی سوریاوە سنووری ئاسمانیی ئیسرائیلی بەزاند بوو، بەسەرکەوتوویی پێکا و دامەزراوەکانی ئێران لە سوریای داوەتەبەر پەلامار.
بەهرام قاسمی وتەبێزی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر ئیدیعای کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی : ئیدیعای فڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی و هەروەها دەستێوەردانی ئێران لە سەرنخوونکردنی فڕۆکەی جەنگی دەستدرێٍژکاری زایۆنیستی گاڵتەجاڕتر لەوەیە کە بمانەوێ باسی بکەین.