ڕۆحانی: بە یارمەتیی ئێران، گەلانی ناوچە لە دەستی تیرۆریستان ڕزگارییان بووەوە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ساڵێک کە تێپەڕی ، ساڵی سەرکەوتنی گەلی ئێران لەبەرامبەر تیرۆریزم و ساڵێک پڕ لەسەرکەوتن بۆ گەلی ناوچە بوو.
حەسەن روحانی ڕۆژی یەکشەممە لەنێو ئاپۆڕەی مەزنی گەلی تاران لە ڕێ وڕەسمی ڕێپێوانی سی و نۆیەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی پێداگری کرد : یارمەتییەکانی ئێران بۆ گەلی ئێراق و خەڵکی سوریا ، سەرەنجام بوو و گەلانی ناوچە لە دەستی تیرۆریستان ڕزگارییان هات .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی پیلانگێڕان بەنیازی پارچە پارچە کردنی وڵاتانی ناوچە بوونە، وتیشی : وشیاریی گەلی ئێران و یارمەتی وڵاتانی ناوچە، یەکێتیی نەتەوەیی وڵاتانی دۆستی ئێران لە ناوچەی دەستەبەر کرد .
روحانی وتیشی : وشیاریی گەلی لوبنان و داکۆکیی وڵاتانی دۆستیش پیلانی ئەمریکا و زایۆنیستی لەم ناوچەیە پووچەڵ کردەوە .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی کردە وتووێژەکانی چەند لایەنە بۆ ئاشتی و سەقامی ناوچە و وتی : ڕێگەچارەی گرفتەکانی ناوچە، سیاسییە و دەبێ بەهاوکاری وڵاتانی دیکە بکرێت سەقام و هێوری لە سەرانسەری ناوچە بچەسپێندرێت.
سەرۆکی هێزی بەڕێوەبەرایەتیی ئێران هەروەها ئاماژەی کردە شکستی پەیتاپەیتای ئەمریکا لەبەرامبەر گەلی ئێران لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی و وتیشی : ئەمریکییەکان بەنیازی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئێران بوون بەڵام گەلی ئێران بە یەکێتی، یەکگرتووی و خۆڕاگری ، گەڵاڵە و پیلانی ئەوانیان پووچەڵ کردەوە .
روحانی وتیشی : ئەمریکا لە پرسی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام، تائێستا چەند جار بۆ لەناوبردنی ئەم ڕێککەوتنە گرینگە ناوچەیی و نێونەتەوەییە هەوڵیان داوە بەڵام تائێستا سەر کەوتوو نەبووە و ئەگەر ئەوان بیانەوێ لەبەرجام بچنە دەر ، بەم زووانە زەرەرەکەی هەست پێ دەکەن.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەشی کردە پیلانی ئەمریکا بە دژی قودس، فەلەستین و گەلی ناوچە و وتی : جیهان لەبەرامبەر پیلانی ئەمریکا وەستاوە و نەتەنیا وڵاتانی ئیسلامی جگە لە چەند وڵات، هەموو وڵاتان نەیارەتییان لەگەڵ ئەم پیلانگێڕییە لە کۆگەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە.