شوبات 11, 2018 13:18 Asia/Tehran
  • بەشداری بەربڵاوی جەماوەری ئێران لە ڕێپێوانی 22ی رێبەندان

جەماوەری سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی هاوکات لەگەڵ شاری تاران لە پتر لە 1000 شار و چوار هەزار گوند و لادێ لە ڕێپێوانەکەی ساڵەهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بەشدارییەکی بەربڵاویان هەبوو.

 

 

جەماوەر لەم جێژنە نیشتمانییەدا بە هەڵگرتنی ئاڵای ئێران، وێنەی ئیمام خومەینی (ره) و رێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی، دروشمی الله اکبر، ئیستقلال، ئازادی، جمهوری ئیسلامی بە مانای سەربەخۆیی و ئازادی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هەروەها دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسرائیلیان بەرز کردەوە و ئەمەگداری خۆیان لە حاند ئارمانجەکانی نیزامی ئیسلامی ڕاگەیاند.

جەماوەری شارە کوردنشینەکانیش هاوشانی هاونیشتمانییانی خۆیان هاتنە سەر شەقامەکان و بە بەرز کردنەوەی ئاڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و دروشمی نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسرائیل، جارێکی دیکە یەکیەتی و یەکڕیزی خۆیانیان بە دوژمنانی ئینقلاب ڕاگەیاند.

حەسن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کۆی گەورەترین کۆبوونەوەی خەڵکی تاران لە ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی سی و نۆهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی پێیداگرت کە یارمەتییەکانی ئێران بە جەماوەری ئێراق و سووریا، بە ئەنجام گەیشت و نەتەوەکانی ناوچەکە لە دەستی تیرۆریستان ڕزگاریان هات.

حەسن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها ئاماژەی دایە شکەست و هەرەس هێنانی بەردەوامی ئەمریکا لە بەرەوڕووبوونەوەی لەگەڵ نەتەوەی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و گوتیشی: ئەمریکییەکان بەنیازی خۆتێوەردان بوون لە کاروباری نێوخۆیی ئێراندا بەڵام جەماوەری ئێران بە یەکیەتی، یەکدەنگی و بەرخۆدان، گەڵاڵە و پیلانەکانی ئەوانیان پووچەڵ کردەوە.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شەورای ئیسلامیی ئێران

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شەورای ئیسلامیی ئێران لە کۆی خەڵکی بەشداری ڕێپێوانەکە لە شاری شیرازی باشووری ئێراندا گوتی: ویست و وشیاری و بەشداری بەرفراوانی نەتەوەی ئێران لە ڕێپێوانی 22ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، بووەهۆی پاوەجێی هەرچی زیاتری ئینقلابی ئیسلامی.

ئایەتوڵڵا سادق ئامولی لاریجانی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران

ئایەتوڵڵا سادق ئامولی لاریجانی سەرۆکی دەزگای دادی ئێرانیش لە کۆی بەشداربووانی ڕێپێوانەکە لە شاری تاراندا بە پەیامنێرانی گوت: بەشداری خەڵک لە ڕێپێوانی 22ی ڕێبەندان، وێڕای پیشاندانی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە هەموو جیهانیان، وڵامێکی بەبڕشتانەیە بە هەڵیت و پەڵیت و پیلانەکانی دوژمنان لە ماوەی ئەم ساڵانەی ڕابردوودا.

ئایەتوڵڵا ئەحمەد جەننەتی سەرۆکی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری

ئایەتوڵڵا ئەحمەد جەننەتی سەرۆکی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەریش لە کۆی جەماوەرەکەدا لە تاران گوتی: نەتەوەی ئێران لە سەر یەک ڕستە هاودەنگن و ئەوەش دروشمی "نەمان بۆ ئەمریکا"یە چوونکە هەموو جەماوەری ئێران، دوژمنی ئەمریکا و هەروەها زوڵم و زۆربێژین.

 

 

سەرپەیڤ