شوبات 13, 2018 16:35 Asia/Tehran
  • رەزامەندیی دەربڕینی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەگەڵ بەخشران و کەمکرانی سزای ژمارێک لە زیندانیان و حوکمدراوان

بەبۆنەی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی پڕشکۆی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕەزامەندیی دەربڕی لەگەڵ لێخۆشبوون و کەمکرانی سزای٥٦٥ کەس لە حکومدراوانی دادگە گشتییەکان و دادگەکانی شۆڕش، ڕێکخراوی دادەوانیی هێزە چەکدارەکان وتەعزیراتی حکومەتی.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەریی، ئایەتوڵڵا سادق ئامولیی لاریجانی سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران بەبۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لەنامەیەکدا بەڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پێشنیاری لێخۆشبوون یان کەمکران و گۆڕانی سزای سەر٥٦٥ کەس لە حوکمدراوان کە لە کۆمیسیۆنی هاوپێوەنددا، وەک کەسانی خاوەن مەرجی پێویست دیاری کراون، خستبووە ڕوو کە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی قەبووڵی کرد.

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران یانزەی فێڤرییە(٢٢ی بەهمەنی١٣٥٧ی کۆچی هەتاوی) بەڕێبەریی حەزرەتی ئیمام خومەینی(ڕە) دامەزرێنەری کەبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوت.