شوبات 13, 2018 18:20 Asia/Tehran
  • دەریادارفەدەوی: گەمیە ئەمریکیەکان لە ڕێگای دیاری کراوی ئێران لە کەنداوی فارس تێدەپەڕن

فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وتی: ئێران بۆ گەمیە ئەمریکیەکان وشەش وڵاتی هاوڕێکەی،ڕیگە ئاوی لە کەنداوی فارس ودەریای عومان دیاری کردووە کە دەبێ لەوێ تێپەڕن.

سەردار دەریادار عەلی فەدەوی ، فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئەمڕۆ سێشەممە لە بیست وپێنجەمین کۆبوونەوەی ئورگانەکانی دەریایی لە تاران ڕایگەیاند :ئێران لە کەنداوی فارس ، تەنگەی هورموز ودەریای عومان بە داسەپانی مافی دەسەڵاتدارەتی خۆی ئاوە ڕێیەکی بۆ هە،یەکانی بیانی وئەمریکیەکان تاریف کردووە هەتا لەم هێڵە تێپەڕن وهەتا ئێستاکە لەم یاسا ڕێسایە لایان نەداوە وهەڵەیان نەکردووە. دەریادار فەدەوی وتیشی: پاڕاستنی ژینگەی دەریایی لە دەریایی عومان وکەنداوی فارس بۆ ئێران گرینگایەتی هەیە وتاران ئیزن نادات کە گەمیەکانی بیانی "ئاوی هاوسەنگی "خۆیان لەم دریا برێژن  . لە بیست وپێنجەمین کۆبوونەوەی ئورگانەکانی دەریایی ئێران ، پەنجا ئورگانی دەریایی دەوڵەتی ،نا دەوڵەتی وکۆمپانیە چالاکەکان لە حەوزەی بەندەری ودەریایی بەشداریان کرد، لەم کۆبوونەوەیەدا گیرەوکێشەی بەردەم ئورگانەکانی دەریایی ئێران لێک درایەوە.