شوبات 13, 2018 19:38 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی فەرانسی: چالاکیەکانی موشەکی ئێران مەشروع وڕەوایە

بەڕێوەبەری ناوەندی لێکوڵینەوە، پێش بینی وستراتژیکی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی فەرانسا وتی: چالاکیەکانی موشەکی ئێران بۆ بەرەڤانی لە وڵات ڕەوایە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ژوستین ویس  بەڕێوە بەری ناوەندی لێکولینەوە ، پێش بینی وستراتژیکی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی فەرانسا  ئەمرۆ سێشەممە لە دیدار لەگەڵ عەلائەدینی بروجیردی سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوە لە مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێڕان لە تاران ڕایگەیاند : ئێران وفەرانسە گیرو کێشەی هاوبەشیان لە مەسەلەکانی سیاسی وناوچەیی هەیە کە دەتوانن بە هاوکاری وهاوهزری بە ئاکام وئەنجامیکی باش بگەن. ژوستین ویس لەسەر پاڕاستنی بەرنامەی گشتداگری کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام، پیداگری کرد. عەلائەدینی بروجیردی یش لەم دیدارەدا بە ئاماژەدان بە هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ چوونە دەر لە بەرجام ڕایگەیاند : پێویستی هەیە یەکیەتی ئوروپا بە بارستای بەرفراوان هەڵوێستی جیدی تر لە بەرانبەر بڕیارەکانی ئەمریکا بگرێتە بەر. بروجیردی قەیرانەکانی بەردەم لەناوچەی سەرچاوە گرتوو لە ئیرادەی ئەمریکا بۆ بەدی هێنانی گوڕان لە دارشتی سیاسی وڵاتانی ڕٶژئاوای ئاسیا زانی ووتی: سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچە ئاکامێکی بێجگە لە شکست بەدوا وە نە بووە. سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی ئێران بە دەربڕێنی خۆشحاڵی لە گەشەی پێوەندی ئابووری وسیاسی ئێران وفەرانسە دوای بەرجام وتی: سیاسەتی دەرەوەی ئێران لەسەر بناغەی هەبوونی پێوەندی باش لەگەڵ هەموو وڵاتان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی وڕێزی بەرانبەر پاوەجیی یە. ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆ یەک سەرەڕای بەریتانیا ، فەرانسە ، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا وئاڵمانیا ، لە ژانێڤەری دووهەزارو شازدە جێ بەجێ کراوە ،بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەم تاقمە هەمووکات لە جێ بەجێ کرانی بەرجام بێ بەڵینی دەکا.

سەرپەیڤ