شوبات 13, 2018 20:29 Asia/Tehran
  • راوێژکاری فەرماندەری گشتیی سپا: هیچ وڵاتێک توانای بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی مووشەکیی ئێرانی نییە

ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: توانای باڵای سەربازی و مووشەکیی ئێرانی ئیسلامی بۆ زلهێزانی جیهان ، ئاشکرایەو هیچ وڵاتێک توانای بەرەنگاربوونەوەی نییە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرتیپ خەسرەو عروج ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ سێ شەممە لە قسەگەلێکدا بەئاماژە بەوەی کە ئێرانی ئیسلامی لەبواری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی وئابووری چەندین جار کەوتووەتە بەر هێرشی وڵاتانی ئیستکباری ، وتی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پشت ئەستوورە بە جەماوەر.

ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: دوژمن ساڵەها هەوڵی داوە هەتا بتوانێ زەبر لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بدات بەڵام بەڕێنوێنییەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەموو پیلانگێڕییەکانی دوژمنان پووچەڵ کرا.