شوبات 13, 2018 20:31 Asia/Tehran
  • بەرپرسی ڕێکخراوی نەتەوەکان خوازیاری لێکۆڵینەوە لەمەڕ کارەساتەکانی میانمار بوو

یاریدەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان داوای لە حکومەتی میانمار کرد هەتا ڕێگە بدات بە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ و کارناسەکانی هەتا بەتەواوەتی دەستیان ڕابگات بە لێکۆڵینەوە لەبارەی کارساتە مەرگهێنەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵنێری هەواڵدەریی ئیرنا، میرسلاڤ یانچا یاریدەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کۆڕێکدا کە ئەمڕۆ سێ شەممە لە ئەنجومەنی ئاسایش بەڕێوە چوو، وتی: موهیممە گرینگی بدرێ بە چوارچێوەکانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان و گرێبەستە نێودەوڵەتییەکان. ناوبراو وتی: ئێمە نیگەرانی تێکهەڵچوونەکانی تاچین و شانی باکوورین و ئەو کێشانە ڕێگربوون لەبەردەم چالاکی وهەوڵدان بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخ.

یاریدەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وتیشی: لە ڕاخین، حکومەتی میانمار دەسڕاگەیشتنی زۆر بەرتەسک کردووەو ئیمکانی ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان کەمتر بووە. یانچا هەروەها ئاماژەی کردە قۆڵبەست کرانی دوو پەیامنێری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز و داوای لە بەرپرسانی میانمار کرد هەرچی خێراتر ئەوان ئازاد بکات. ناوبراو وتی: رۆیتەرز چیرۆکی کارەساتەکانی میانمار وئێعدامی دە کەس لە پارێزگای راخینی بڵاو کردەوەو پێویستە هەمووان ڕێز بگرن لە ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی زانیارییەکان.