شوبات 13, 2018 20:41 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشی ڕۆحانی بە پۆتین بە بۆنەی کارەساتی کەوتنە خواری فڕۆکەی مۆسافیرهەڵگری ڕوسیا

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامیکدا کارەساتی کەوتنە خواری فڕٶکەی مۆسافیر هەڵگری ڕوسیای بە "ڤیلادیمیر پۆتین" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وبنەماڵەی قوربانیەکان سەرەخۆشی وت.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمرٶ سێ شەممە لەم پەیامەدا ، بەدەربرێنی سەرەخۆشێ وڕاگەیاندنی هاوخەمی لەگەڵ ڤیلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا وبنەماڵەی قوربانیەکانی ئەم کارەساتە ،ئاواتی، سلامەتی ، سەرکەوتن ، سەربەرزی دەوڵەت ونەتەوەی ڕوسیای کرد. فڕۆکەیەکی ئانتونوف سەدوچل وهەشتی ڕوسیا بە حەفتاویەک سەرنشیم پاش نێوەڕووی یەکشەممە دوای هەڵسانەوە لە فڕگەی" دومودفو " لەنێزیک مسکۆی پێتەختی ئەم وڵاتە کەوتە خوار. ئەم فڕۆکەیە هیی کۆمپانیای هێلی ئاسمانی ساراتفی ڕوسیا یە ولە مسکۆ بەرەوشاری ئورسکی ئەم ولاتە دەچوو.

سەرپەیڤ