شوبات 13, 2018 20:42 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران وکوەیت

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێڕان ووەزیری کاروباری دەرەوەی کوەیت لە بارەی مەسەلەکانی بەرهۆگری دوولایەنە وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما " محەممەد جەوادی زەریف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەدیدار لەگەڵ شێخ سەباح ئەلخالید ئەلئەحمەد ئەلسەباح وەزیری کاروباری دەرەوەی کوەیت لەبارەی ڕێکارەکانی بەرزبوونەوەی پێوەندی دوولایەنە ومەسەلەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی ڕاوێژکاری کرد. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێڕان ڕۆژی سێشەممە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی ئاوەدان کردنەوەی عێراق گەیشتە کوەیت. کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاوەدان کردنەوەی عێراق دوازدە هەتا چواردەی فڤوریەی دووهەزاروهەژدە بە میوانداری کوەیت بەڕێوە دەچێت. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاتی گەیشتنی بۆ کوەیت لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران وتی: ناوچەی کەنداوی فارس وڕۆژئاوای ئاسیا هیچ کات بەبێ هاوکاری وڵاتانی ئەو، ڕووی ئەم،نیەت وئارامش نابێنێت. زەریف وتیشی: ئێران پێشنیاری هاوکاری لەناوچەی کەنداوی فارس وپێویستی هاوکاری نێوان وڵاتان لەم ناوچەیە یەکەمین جار لە ساڵی هەزارو نۆسەدو هەشتاو شەش بە ناردنی نامەیەک بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هێنایە ئاراوە.

سەرپەیڤ