شوبات 13, 2018 21:12 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ئێران بۆ ئالووێر کردنی زیارەتکارانی نێودەوڵەتی

سەرۆکی ئەرکانی پسپۆڕایەتی نێودەوڵەتی ئەرکانی ڕاهیانی نور ی ئێران وتی: زۆرێک لە وڵاتانی جیهان تینوی مەفاهیم وناوەڕۆکی ئینقلابی ئیسلامی وبەرەڤانی پیرۆزن هەربەم هۆیەوە ئێڕان ئامادەی ئاڵووێر کردنی زیارەتکارانی نێودەوڵەتیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ سێ شەممەی هەواڵدەری سەداوسیما " موعیز خادم حسێنی" سەرۆکی لێژنەی پسپۆڕایەتی نیودەوڵەتی ستادی ڕاهیانی نوری ئێران وتی: جۆڕاگری لە جیهانی ئەمڕۆ مانای تایبەتی هەیە وڕێزگرتن لە چالاکانی حەرەمن کەوایە خۆڕاگری بۆ میوانان زیارەتکارانی نێودەوڵەتی دەبێ وەکوو زەنجیرەو دامەزراوەیەکی پەیوەستە کە لەئینقلابی ئیسلامیەوە دەسپێکراوە وهەتا ئەمرٶ درێژەی هەیە ، دیاری بکرێت. خادم حسێنی وتی: خۆڕاگری داهاتویەکی ڕوونی لەبەردەم دایە کە مزگینیەکەی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بە لەناوبردنی ڕژێمی زایونی هەتا کەمتر لە بیست وپێنج ساڵی داهاتوو بە خوازیارانی ئازادی دا. سەرۆکی ئەرکانی پسپۆڕایەتی نێودەوڵەتی ئەرکانی ڕاهیانی نوری ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە بەشداری بەربڵاوی خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی بیست ودووی ڕێبەندان یازدەی فڤوریە ڕایگەیاند : ڕێپێۆانی ڕۆژی بیست ودووی ڕێبەندان بۆ هۆگران بە کۆماری ئیسلامی لە جیهان دیاردەیەکی بێ وێنە ودەگمەنە.