بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی پەرلەمانتارانیی ئێران لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەوروپا لە تاران
کۆبوونەوەی پەرلەمانتارانیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و پەرلەمانتارانی ئەوروپا لە تاران دا بەڕێوە چوو.
"عەلائەدین بروجێردی" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی سۆرای ئیسلامی ئێران شەوی چوار شەممە لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران ؛ وتی : بە سەرنج لە بنەمای کارتێکەری مرۆڤەکان لە قسەی حەق و پێویستی بەرەڤانی لە هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و لێکدانەوەی زۆرێک لە مەسەلەکان لە دەرەوەی سنوورەکان دژی ئێران بە پێچەوانە نیشان ئەدرێت، وتووێژ لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەوروپا پێویستە .
بروجێردی بە باسکردنی ئەوەی پەرلەمانتارانیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەوروپا وتووێژیکی ڕاشکاوانەیان ئەنجام داوە، وتیشی: هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زۆرێک لە بوارەکان دا لێکدراوەتەوە .پەرلەمانتاری مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بەڕاشکاوی وتی: پێویستە ڕاستەقەینەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پەرلەمانتارانی ئەوروپا و باقی پەرلەمانەکانی جیهان لێکبدرێتەوە .
"دیوید مێکالیستێر" سەرۆکی لێژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەیی پەرلەمانی ئەوروپا و ژمارێکی دیکە لە پەرلەمانتارانی ئەم پەرلەمانە و ژمارێک لە پەرلەمانتارانیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێرانی
ش لە بارەی پرسگەلێک وەکوو مافی مرۆڤ، بەرجام، بەرابەری هەموو ئینسانەکان و پێویستیی خەبات دژی ترۆریسم وتار دانیان بووە .