ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : وتووێژی بنیاتنەر بە ئامانجی یارمەتی بۆ نەهێشتنەوەی خراپ لێک گەییشتنەکان پێویستە
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کار و باری نێو دەوڵەتی لە دیداری سەرۆکی لیژنەی پێوەندییە دەرەوەییەکانیی پەرلەمانی ئەوروپا، جەختیکرد لە سەر پێویستیی وتووێژی بنیاتنەر بە مەبەستیی یارمەتیی دان بۆ نەهێشتنەوەی خراپ لێک گەییشتنەکان و چارە سەری قەیرانە ناوچەیی و نێو دەوڵەتییەکان .
" حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" ڕۆژی سێشەممە لە دیداری " دیوید مەک ئالیستێر" سەرۆکی لیژنەی پێوەندی دەرەوەیی پەرلەمانی ئەوروپا و لیژنەی هاورێ لە تاران، وتی: ئێران و ئەوروپا لە وتوویژە پەرلەمانییەکان دا دەتوانن بە تێگەییشتنی هاوبەس لە مەسەلە جۆر بە جۆرەکان و ئاشنایی لەگەڵ سیاسەت و ڕەوتی فکری یەکتری دەستیان ڕابگات و هاوکاریی نێوانیان لە پێناو کەڵک وەرگرتنی زۆرتر لە ڕابردوو لە تواناییەکانی یەکتری زۆرتر بکەن .
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کار و باری نێو دەوڵەتی، لە سیاسەتی دووفاقیانەی ژمارێک لە وڵاتە ئەوروپاییەکان ڕەخنەی گرت و وتیشی: هەموو قەیرانەکانی ئێستای ناوچە لە وان لەیەمەن، سوریا و بەحرەین دەبێ بە گوێرەی ڕێگا چارەی سیاسی بێت .
" حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" هەروەها بەڕەخنەگرتن لە درێژەی پەلامارە سەربازییەکان و گەمارۆی ئینسانی دژی یەمەن، ڕەفتاری ڕیازی بەرامبەر گۆڕانکارییەکانیی ناوچەکە بە نابنیاتنەر وەسف کرد و وتیشی: ئێران بەردەوام لە وتووێژی تاران- ریاز بە مەبەستی یارمەتی بۆ چارەسەری سیاسی قەیرانەکانیی ناوچەیی پێشوازی کردووە ، بەڵام ڕیاز بە بیرۆکەی وەهابیسمی دەمارگرژانە و لارێیانە، برەو پێدەری ترۆریسمە لە ئاست ناوچەکە دا .
" دیوید مەک ئالیستێر" سەرۆکی لیژنەی پێوەندی دەرەوەیی پەرلەمانی ئەوروپایش لەم دیدارە ، وتی: پەرلەمانی ئەوروپا خوازیاریی پەرەی پێوەندییەکانە لەگەڵ ئێران دا لە گۆڕەپانە جۆر بە جۆرەکان و هاوکاریی بەمەبەستی یارمەتی دان لە پێناو دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک بۆ کۆتایی هاتنی قەیرانەکانی ناوچەیی و کەمکردنەوەی ناپاوەجێی و تێکهەڵچوون لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە سەرنج لە گرنگایەتی ڕۆڵ و جێگەی ئێران لە ناوچە دا.
سەرۆکی لیژنەی پێوەندی دەرەوەیی پەرلەمانی ئەوروپا هەروەها وتی: یەکێتی ئەوروپا و پەرلەمانی ئەم یەکێتیە بە پشتگری تۆکمە و تەواو لە بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش "بەرجام" خوازیاری پێبەند بوونی هەموو لایەنەکان بەم ڕێککەوتنەیە و بەرەڤانی لێوە دەکات .