کاربەدەستی پاکستانی : ئێران وەکوو دەستەڵاتی ناوچەیی هاتۆتە کایەوە
سەرۆکی ئەنجوومەنی ویالایەتی خەیبەر پەختوونخوای ل پاکستان ڕۆژی سێ شەممە لە ڕێو ڕەسمی جەژنی سی و نۆهەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی لە پیشاوەر وتی،کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردەمیی ئێستا وەکوو دەستەڵاتی ناوچەیی هاتۆتە کایەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، "ئەسەد قەیسەر" لەم ڕێو ڕەسمە دا وتیشی: ئێرانی ئیسلامی توانیوێتی سەرەڕای کێشە جۆر بە جۆرەکان بە تایبەت بایکۆتە زاڵمانەکانی رۆژ ئاوا ، بواری گەشە و پێشکەوتنیی ئابووری خۆی فەراهەم بکات.
سەرۆکی ئەنجوومەنی ویالایەتی خەیبەر پەختوونخوای پاکستان هەر وەها ئاماژەی کردە پێوەندییە باشەکان و هاوبەشییەکانیی دووگەلی پاکستان و ئێران و خوازیاری کەڵک وەرگرتنی پاکستان لە ئەزموونەکانیی ئێران بووە لە بوارە جۆر بە جۆرەکانی وەکوو کشتو کاڵ، رۆنانی هازگەی کارەبای ئاوی و کەڵک وەرگرتن لە کانگاکان لەم ویلایەتە دا .
لەم ڕێو ڕەسمە ژمارێک لە زانایان و مامۆستایانی زانکۆکانیی پیشاوەر، ئێرانییەکانیی دانیشتووی ئەو ناوچەیە و ژمارێکی زۆر لە دۆستدارانی شۆرشی ئیسلامی بەشداریان بووە .
شۆرشی ئیسلامی ئێران ١١ فیڤرییەی ١٩٧٩(٢٢ رێبەندانی ١٣٥٧ هەتاوی) بەڕێبەری حەزرەتی ئیمام خۆمەینی (رە) بناغەدانەری مەزنی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی ڕژێمی پالەوی بە سەرکەوتن گەییشت.