شوبات 14, 2018 17:02 Asia/Tehran
  • تەرمی سێ کەس لە گیان بەختکردووانی کارەساتی نەوتهەڵگرەکەی سانچی گەییشتنەوە تاران

تەرمی سێ کەس لە گیان بەختکردووانی کارەساتی نەوتهەڵگرەکەی سانچی بە ئامادە بوونی بنەماڵەکانیان و کاربەدەستان و بەرپرسان لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی(رە) بەڕێ کرا.

فڕۆکەکەی هەڵگری تەرمی شەهیدانی خزمەت، موحەممەدی کاووسی تیکاب، مەجید نەقییان و  میلاد ئارەوی بەختکردووانی کارەساتی نەوتهەڵگرەکەی سانچی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە گەییشتە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی(رە) و پاش ئامادە بوونی ئەندامانی بنەماڵەکانیان و کاربەدەستان و بەرپرسانی وڵات ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمەکانیان بەڕێوە چوو.

ئەم تەرمە پاکانە ڕۆژی هەینی بەڕێ دەکرێن و لە زیدەکانیان ئەسپەردەی خاک دەکرێن.

لە ئەنجامی هەڵتەقینی پاپۆڕێکی چینیی هەڵگری 64 هەزار تەن گەنم بە پاپۆڕی نەوتهەڵگری ئێرانیی سانچی کە هەڵگری پتر لە 130 هەزار تەن شلەکی گازی بوو لە گوێئاوەکانی شانگهای لە 16ی بەفرانباردا، سی کەس لە دەریاگەڕانی ئێرانی هاوڕێ لەگەڵ دوو شارومەندی بەنگلادیشی بە هۆی ئاگرکەوتنەوەو نوقم بوونی نەوتهەڵگرەکەوە گیانی خۆیانیان لە دەست دا. نەوتهەڵگری ئێرانیی سانچی ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتنی 24ی بەفرانبار بە تەواوی لە دەریای چین دا نوقم بوو.  دەرەنجامی هەوڵ و بەدوادا گەڕانی فریاگوزاران تەنیا دۆزرانەوەی تەرمی سێ کەس لە قوربانییەکانی لێ کەوتووەتەوە