ئادار 11, 2018 20:08 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان ئەندامی پەکەکە لە ئۆپراسیۆنی هێزی سوپای تورکیا لە باکووری ئێراق

لە ئۆپراسیۆنی هێزی سوپای تورکیا بۆسەر باکووری ئێراق، هەژدە ئەندامی پەکەکە کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی  ڕۆژی  یەکشەممەی  کەناڵی تەلەفزیۆنی  تی ئارتیی تورکیا، هێزی سوپای ئەم وڵاتە  ئەم کەسانەیان لەشارەکانی دیاربەکر و ماردین  و باکووری ئێراق لە چەند ئۆپراسیۆنێک دا کە لە دووهەم هەتا نۆیەمی مانگی مارس  جێبەجێ کرا، کوژراون.

لەم ئۆپراسیۆنەدا هەروەها ژومارێک لە ئەندامانی باڵای پەکەکە ش کوژراون و سەرباری ئەوەش بیست و یەک  حەشارگە و بنکەی سەقامگیر بوونی چەک و تەقەمەنی ئەم تاقمە تێک شکێندران .

هێزی سوپای تورکیا هەروەها لەم ئۆپراسیۆنەدا سیستمێکی بەرگری ئاسمانی، چەک و سی و پێنج  نارنجوک و ژومارێک ماددەی تەقەمەنیش دۆزرایەوە و دەستی بەسەرداگیرا.

ڕەوتی ئاشتی بۆ چارەسەرکرانی  پرسی کوردەکان لە تورکیا کە مانگی دیسەمبەری 2012 دەست پێ کرابوو دوابەدوای تەقینەوەی  مانگی ژووئییەی ساڵی 2015  لە شاری سوروچی ئەم وڵاتە  ڕاوەستا و دوای ئەوەش سوپای تورکیا و پەکەکە پەلامار بۆسەر بنکەی یەکتریان دەست پێکردەوە.

سەرپەیڤ