ئادار 12, 2018 14:38 Asia/Tehran
  • شوناسی ئەو ھێرشکارەی کە پەلاماری شوێنی مانەوەی باڵوێزی ئێران لە نەمسای داوە ڕوون نییە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ھێشتا شوناسی ئەو ھێرشکارەی کە پەلاماری شوێنی مانەوەی باڵوێزی ئێران لە نەمسای داوە ڕوون نییە، وتیشی: پۆلیسی نەمسا خەریکی لێکدانەوەی ئەم بابەتەیە.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیسنا وتی: بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لاوێکی ٢٦ ساڵان کە گوایە شارومەندی نەمساییە، بە چەکی سارد(چەقۆ) پەلاماری سەربازێکی پاسەوانی بەردەرکەی شوێنی مانەوەی باڵوێزی ئێران دەدات و ئەویش تەقەی لێ دەکات و دەیکوژێت.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە دەستبەجێ دوای ئەم ڕووداوە ھێزەکانی پۆلیسی نەمسا ئامادەی شوێنەکە دەبن وتیشی: بەگوێرەی ھەواڵەکان سەربازە پاسەوانەکەی بەر دەرکەی شوێنی مانەوەی باڵوێزی ئێران لە نەمسا لەو ڕووداوەدا بریندار دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە لەئەنجامی ئەم ڕووداوە ھیچ زیانێک لە شوێنی مانەوەی باڵوێزی ئێران لە نەمسا نەکەوتووە، وتووشیەتی: پۆلیسی نەمسا خەریکی لێکدانەوەی ئەم بابەتەیەو بڕیاروایە ھەتا چەند کاژێرێکی دیکە زانیاریی تۆکمەوتەواو لەم بوارەدا بخرێتەبەر دەستی ئێران.

بەھرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا داوای لە دەوڵەتی نەمساش کرد کە بەم بابەتە ڕابگات و سەرنجێکی زیاتر بدات بە پاراستنی ئەو شوێنانەی وا دیپلۆماتەکانی ئێران لە نەمسای لێن.