ئادار 13, 2018 16:03 Asia/Tehran
  • رۆحانی: تاران-باکو دەتوانن شاڕێیەک بۆ پەیوەست کردنی ئاسیا بە ئوروپا بن

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئێران و کۆماری ئازەربایجان دەتوانن ببنە شاڕێیەک بۆ پەیوەست کرانی ناوچەکانی ئاسیاو ئەفریقا بەباکووری ئوروپا.

حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لەدیدار لەگەڵ شاهین مستەفا یێف وەزیری ئابووریی کۆماری ئازەربایجان لەتاران، ئیرادەی دەوڵەتەکان و نەتەوەکانی دوو وڵات لەپەرەی پەیوەندییەکان وهاوکارییە دوو قۆڵییەکانی بەگرینگ زانی.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیوەندیی تاران-باکوی ڕوو لەپەرەو لەچوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی دوو نەتەوە زانی و جەختی کرد لەسەر هەوڵدان بۆ گەشەپێدان، بەهێزکران و پتەوکرانی هەمەلایەنەی پەیوەندیی و هاوکارییە دوو قۆڵییەکان.

رۆحانی هەروەها جەختی کرد لەسەر پێویستیی درێژەیی ڕاوێژکاریی و هاوکاریی بەرپرسانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان بۆ ئامادەکردنی سیستەمی مافەوانیی دەریای خەزەر و پلاندانان بۆ ڕێک خستنی چالاکییە هاوبەشە ئابوورییەکان لەو ناوچەدا.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەئاماژە بە بانگهێشتنی فەرمیی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بۆ سەفەر بۆ باکو لەداهاتوویەکی نزیکدا، هیوای دەربڕی: ئەو سەفەرە ببێتە مایەی پەرەسەندنی هەرچی زیاتری دۆستایەتییەکان، هاوکاری و پەیوەندییەکانی دوو وڵات.

شاهین مستەفا ئێف وەزیری ئابووریی کۆماری ئازەربایجانیش وێڕای پێداگریی لەسەر ئیرادەی سیاسیی سەرۆک کۆمارانی ئێران و ئازەربایجان لەسەر پەرەی پەیوەندیی هەمەلایەنەی تاران-باکو، وتی: سەرمایەنانەوەی یەکسان و بارستای ئاڵووێرە بازرگانییەکانی دوو وڵات لە چەندساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە.

وەزیری ئابووریی کۆماری ئازەربایجان بۆ بەشداربوون لە دوانزەهەمین دانیشتنی کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاریی ئابووریی ئێران و کۆماری ئازەربایجان سەردانی تارانی کردووە.

سەرپەیڤ