ئادار 13, 2018 16:35 Asia/Tehran
  • عەلی عەسکەری: هاوکاری میدیایی ئێڕان وڕوسیا پەرە بستێنێت

سەرۆکی ڕێکخراوی سەداوسیمای کۆماری ئیسلامی ئێڕان هێواداری دەربڕی: پێوەندی نیوان میدیاکانی ئێڕان وڕوسیا بگاتە ئاستی پێوەندی سیاسی دوو وڵات.

" عەبدولعەلی عەلی عەسکەری" سەرۆکی ڕێکخراوی سەداو سیمای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە لە دیدارلەگەڵ " ئالکسی نیکولوف" سەرۆکی کەناڵی ڕاشاتودەی ڕوسیا وشاندی هاوڕێ لە تاران،خوازیاری پەرەی هاوکاریەکانی میدیایی جێگری دەرەوە سنووری ڕێکخراوی سەدا وسیما وکەناڵی ڕاشاتودەی ڕوسیابوو. عەلی عەسکەری وتی: میدیای نیشتمانی ئێران وەکوو میدیایەکی سەربەخۆ هەمووکات لە بەرانبەر جەریان وڕەوتی میدیایی نێزامی زاڵیەتی دا ڕاوەستاوە ولە پەرەی هاوکاری لەگەڵ میدیاکانی روسی پێشوازی دەکات. سەرۆکی ڕێکخراوی سەداوسیمای کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە ڕوانگەی ڕاستەو خۆ وپیشەیی وتەکنیکی ڕاشاتودەی ڕوسیا وتی: پەرەی هاوکاریەکانی ئەم دوو میدیایە کارێگەری ناوچەیی، بوارەکانی گەشە وپێشکەوتنی دوو نەتەوەی ئیران وڕوسیا دابین دەکات.

عەلی عەسکەری ، ڕێکخراوی سەداوسیمای کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە میدیایەکی گەورە بە فەرمانبەریەتی جۆربەجۆر زانی ووتی: بواری هاوکاریەکانی هاوبەشی نیوان جێگری دەرەوە سنووری وڕاشاتودەی ڕوسیا لە ئارا دایە کە دەبێ لە بارستاکانی بەردەم کەڵک وەربگیردرێت.

" ئالکسی نیکولوف" سەرۆکی کاناڵی ڕاشاتودەی ڕوسیایش بە ئاماژەدان بە سەنەد وبەڵگەی هاوکاری میدیایی کە ماوەیەک لەمەوپیش لە نێوان ئێران وڕوسیا مۆرکرا، لەهاوکاریەکانی دوو لایەنە ودانی ئەزمون وتەجرەبە وخزمەتی بەرانبەرپشتیوانی کرد.

ئالکسی نیکولوف بە سەردان کردن لە بەشە جۆربەجۆرەکانی مەعاونەتی دەرەوەسنووری ڕێکخراوی سەداوسیمای کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی کردو وتی : لە سەردان لە بەشەکانی عەرەبی وسپانیایی مەعاونەتی دەرەوە سنووری سەداوسیما شایەتی کردەوەی تەکنیکی وپیشەیی هاوکارانی میدیایی بووە.