ئادار 13, 2018 20:54 Asia/Tehran
  • زەریف: ئەمریکا لەبارودۆخێکدا نییە کە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی مەرج دابنێ

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەمریکا لەبنەڕەتڕا لەبارودۆخێکدا نییە کە بیەوێ بۆ هەنگاوی هاوبەش مەرج دابنێت.

محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە بەبڵاوکردنەوەی پەیامێک لەتوئیتەر نووسی؛ بە حەمید مەئیر پێشکەشکاری کەناڵی جیۆ نیوزی پاکستان وتوویەتی: پێش بینی نەکراو بوون و جێی متمانە نەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێتە هۆ کەس هۆگری هاریکاری کردنی نەبێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: ئەگەر ئیمزای ئەمریکا تەنیا چوار هەتا هەشت ساڵ ئیعتباری هەبێ، کەس هۆگری ڕێککەوتن لەگەڵ کۆشکی سپی نابێ.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک(ئینگلیز، فەڕانسە، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦ـەوە جێ بەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لەجێ بەجێ کردنی ئەو ڕێککەوتنە، پەیمان شکێنی دەکا.

ئەمریکا هەوڵیەتی بە بۆچوونی خۆی بەرجام(هەنگاوی هاوبەش) بگۆڕێ، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرتووە، تەنانەت ووشەیەک نەزیاد و نە کەم دەکرێ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

سەرپەیڤ