گه‌شتێك له ئێران‌دا
بۆ ئەوەی سەردانی ئێران بکەن لەم بەشە لەگەڵمان بن :
پارێزگای هه‌مه‌دان
پارێزگای هه‌مه‌دان یه‌کێك له پارێزگاکانی ئێرانه و ناوه‌ندی ئه‌م پارێزگایه شاری که‌ونینه‌ی هه‌مه‌دانه که هیرۆدۆت مێژوونووسی به‌ناوبانگ، سه‌رده‌می دامه‌زراندنی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی 8ی پێش زایین له‌سه‌رده‌می ماده‌کان و دامه‌زرێنه‌ریشی دیاکۆ بووه. گه‌وره‌ترین شاره‌کانی پارێزگای هه‌مه‌دان بریتین له هه‌مه‌دان، مه‌لایر، نه‌هاوه‌ند و توویسرکان.
شوێنه مێژوویی و گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای هەمەدان :
ته‌پۆڵکه‌ی هیگمه‌تانه ، گۆڕستانی پارتی له ناوچه‌ی شێری به‌ردین ، گومە‌زی عه‌له‌وییه‌کان، تاوه‌ری قوربان ، پردی ئاوشێنه ، مزگه‌وتی جامیعه‌ی هه‌مه‌دان، بازاڕی هه‌مه‌دان و گۆڕه‌پانی ئیمامی هه‌مه‌دان ، دۆڵی مورادبه‌گ ، دۆڵی گه‌نجنامه ، دۆڵی عه‌باس ئاوا ، گڵکۆی بووعه‌لی سینا ، به‌رده‌نووسه‌کانی گه‌نجنامه و په‌یکه‌ره‌ی شێری به‌ردین و ....
پارێزگای قه‌زوێن
ئه‌م پارێزگایه یه‌کێك له‌پارێزگا مێژووییه‌کانی ئێرانه و ئاسه‌واری زۆری له‌خۆ گرتووه به‌جۆرێک که له‌سه‌دا 11ی ئاسه‌واره تۆمارکراوه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئێران له‌م پارێزگایه‌دان و پله‌ی یه‌که‌می ئێرانی له‌م بوارەدا هه‌یه. ناوچه‌ی مێژوویی ڕوودباری ئه‌له‌مووت و شارستانی ڕوودبار که تا ساڵی 1373 به‌نێوی ڕوودبار و ئه‌له‌مووت ده‌ناسرا له قه‌زوێندایه. له‌م پارێزگایه‌دا فسته‌ق و ترێ و کشمیش بە ڕادەیێكی زۆر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
شوێنه مێژوویی و گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای قه‌زوێن :
کۆشکی مۆزه‌خانه‌ی خۆشنووسی چلستوون، مۆزه‌خانه‌ی قه‌زوێن ، مۆزه‌ی کشتوکاڵ ، مۆزه‌خانه‌ی به‌رد و گڵ ، سه‌رده‌رکه‌ی عالی قاپوو ، عه‌ماره‌تی سه‌ردار موفه‌خه‌م ، عه‌ماره‌تی شاره‌وانی قه‌زوێن ، حوسه‌ینییه‌ی ئه‌مینیه‌کان ، کاروانسه‌رای سه‌عدولسه‌لته‌نه ، ده‌روازه‌ی ده‌رکه‌ی کۆشک ، ده‌روازه‌ی تارانی کۆن، گڵکۆی حه‌مدوڵا مسته‌وفی، بازاڕی قه‌زوین، که‌نیسه‌ی کانتۆر ، قڵای سه‌هۆڵبه‌ند ، ئاوهه‌ڵدێری وه‌رچڕ ، زه‌ریاچه‌ی ده‌ریابه‌ک ، ڕووباری وه‌شته و ...
پارێزگای سیستان و به‌لووچستان
پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێراندایه. ئه‌م پارێزگایە به ڕووبه‌ری 180 هه‌زار و 726 کیلۆمه‌تری چوارگۆشه، له‌سه‌دا 11ی ڕووبه‌ری ئێرانی هه‌یه. سیستان و به‌لووچستان 1100 کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتانی پاکستان و ئه‌فغانستان و 300 کیلۆمه‌تر سنووری له‌گه‌ڵ ده‌ریای عومان هه‌یه و به‌هۆی دۆخی ستراتیژی له‌باری ترانزیت و گومڕوکه‌وه زۆر گرنگه و به‌تایبه‌ت به‌نده‌ری چابه‌هار که باشترین ڕێگایه بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئاسیای میانه و ئاوه ئازاده‌کان.
خه‌ڵکی سیستان و به‌لووچستان به‌لووچ و زابولین که به‌لووچه‌کان به زمانی به‌لووچی دەدوێن و زاراوه‌ی جۆراوجۆری تایبه‌ت به‌خۆیانیان هەیە و زۆربه‌یان سوننه‌ن.
شوێنه مێژوویی و گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان :
کێو و گڕكانی ته‌فتان ، قڵای دزه‌ک ، مزگه‌وتی دزه‌کی سه‌راوان ، مۆزه‌خانه‌ی تاس و که‌پڵی دزه‌ک ، باخی سه‌وڵی سه‌رجوو ، گۆڕستانی سپیدژ ، کێوی خزر ، مزگه‌وتی کۆنه‌قەڵا ، قەڵای چل کچ ، ته‌ختی عه‌داڵه‌ت ، ئه‌رگی خان مه‌لیکی کیانی ، ئاورگە و پەرەستگەی که‌ڵ کونگ ، زاهیدانی کۆنه و ....
پارێزگای کۆهگیلوویه و بۆیه‌ره‌حمه‌د
پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیرەحمەد یەکێک لە پارێزگاکانی ئێرانە. ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری یاسووجە. پارێزگای کۆهگیلوویه و بۆیه‌ره‌حمه‌د به مه‌ڵبه‌ندی "ئاریۆ به‌رزه‌ن" ناسراوه. ناوچه‌یه‌ک که ئێستا پارێزگای کۆهگیلوویه و بۆیه‌ره‌حمه‌دی ناوه خاوه‌نی مێژوویه‌کی کۆنه.
شوێنه مێژوویی و گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای کۆهگیلوویه و بۆیه‌ره‌حمه‌د :
باخی گه‌شتیاری کانی بلقه‌یسی چرام ، شاری گه‌شتیاری و جوانی سی سه‌خت له داوێنی کێوی دنا ، ڕۆباری ماروون ، قڵای مێژوویی دیشمووکی ، کێوی غاروون ، دژی سلێمان ، گۆڕستانی سێ نهۆمی و گه‌رووی سولک له زنجیره‌چیاکانی به‌همه‌ئی و ....
18 ڕووباری چکۆله و گه‌وره، 40 کانیاو، 17 كارێز، 5 ئاوهه‌ڵدێر، سێ زه‌ریاچه، 60 دۆڵ و گه‌روو، ده‌شتی سه‌وزی زۆر، گومە‌ز، قەڵا، کاروانسه‌را، مزگه‌وت، هه‌مارئاو، ئاورگە، پرد و تاوه‌ری مێژوویی وه‌ک ئاسه‌وار و شوێنی گه‌شتیاری پارێزگای کۆهگیلوویه و بۆیه‌ره‌حمه‌د دێنه ئه‌ژمار. ئه‌م شاره که‌ش و هه‌وایه‌کی ساردی هه‌یه و بۆ وه‌رزی هاوین زۆر له‌باره.
پارێزگای هورموزگان
پارێزگای هورموزگان یه‌ک له پارێزگا باشوورییه‌کانی ئێرانه که ده‌که‌وێته باکووری ته‌نگه‌ڵانی هورموزەوە. که‌ناره‌کانی ئه‌م پارێزگایە له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌گه‌نه‌وە سەر ده‌ریای عومان و له ڕۆژئاواشه‌وه ده‌گه‌نه که‌نداوی فارس. ئه‌م پارێزگایه چه‌ندین دوورگە‌ی گرنگی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه که هه‌ندێکیان بریتین له: دوورگە‌ی قیشم، دوورگە‌ی کیش، دوورگە‌ی ئه‌بوومووسا، دوورگە ی لاوان، دوورگە ی هورموز، دوورگە‌ی لارک و دوورگە‌ی سیری.
شوێنه مێژوویی و گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای هورموزگان :
سیاهوو ، سوڵتان شاه ئه‌حمه‌دی سیاهوو ، کاروانسه‌رای بسته‌ک ، کۆشی کڵاوی فه‌ره‌نگی ، ئاوگه‌رمی گنو ، مۆزه‌خانه‌ی ئاو ، دووگومەزان ، په‌رستگه‌ی هیندووه‌کان ، دارستانه‌کانی حه‌ڕا ، دوڕگه‌ی کیش ، قڵای پورتوگالییه‌کان ، مزگه‌وتی جامیعه‌ی دڵگوشا ، ئه‌شکه‌وتی خه‌ربه‌س ، شاری که‌ونینه‌ی حه‌ریره ، قڵای فین ، مزگه‌وتی ئه‌فغان ، قڵای مێژوویی دوڕگه‌ی قیشم ، گڵکۆی خزر و ئه‌لیاس ، قڵای کچان ، گۆڕستانی گه‌وره‌کان ، کاروانسه‌رای کوردان و ...
پارێزگای مازه‌نده‌ران
مازه‌نده‌ران پارێزگایه‌که له باکووری ئێران و له که‌ناره‌کانی باشووری زه‌ریای خه‌زه‌ر یان زه‌ریای کاسپییه‌ن هه‌ڵکه‌وتووه و گه‌وره‌ترین شاری ئه‌م پارێزگایه شاری "ساری"یه که ناوه‌ندی پارێزگاشه و پاش ساری شاری بابول گه‌وره‌ترین شارییه‌تی و.
به‌هۆی هاوسنووربوون له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین زه‌ریای جیهان واته خه‌زه‌ر و دراوسێیه‌تی له‌گه‌ڵ چوار وڵاتی تورکمه‌نستان، كازاخستان، ڕووسیا و کۆماری ئازربایجان له‌لایه‌کی دیکه‌وه و هه‌روه‌ها هاوسنوور بوون له‌گه‌ڵ تارانی پایته‌ختی ئێران دۆخێکی ستراتیژی به‌خشیوه‌ته ئه‌م پارێزگایه. ئه‌م پارێزگایه میراتێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی فه‌رهه‌نگی هه‌یه و خوێنده‌وارترین پارێزگای ئێرانه.
شوێنه مێژوویی و گه‌شتیارییه‌کانی پارێزگای مازه‌نده‌ران :
باخی عه‌باس ئاباد ، گۆڕده‌خمه‌ی به‌ردینی کافرکولی ، ئه‌شکه‌وتی سپه‌هبۆد خورشید ، تاوه‌ری دیده‌بانی کۆشکی بابول ، کۆمه‌ڵه‌ی مێژوویی فه‌ره‌ح ئاباد ، خانووی نیما یووشیج ، گۆڕستانی سپی چا ، پردی ورسک ، کۆشکی نوور ، باداب سورت ، ئاوبه‌ندی لار ، ئه‌شکه‌وتی دانیاڵ ، ڕووباری هه‌راز ، ئاوهه‌ڵدێری ئاکاپۆلی که‌لارده‌شت و ....