ئادار 14, 2018 13:48 Asia/Tehran
  • لە یاری ڕاکردنی کەمەندامانی فەزاعی ئیمارات دا نوێنەری ئێران لە هاویشتنی قوورسایی دا بوو بە پاڵەوان و لەیەکەم رۆژ دا شەش میدالیای بۆ ولاتەکەی وەدەست هینا.

دەهەمین خولی ڕکابەریە نێودەوڵەتیەکانی ڕاکردن و مەیدانی کەمەندامان لە فەزاع بە دەستخستنی میدالیایەکی زێر، زێویک و چوار میدالیای برۆنز بۆ نوێنەرانی ئێران دەستی پێکرد.

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر دەیەمین خولی ڕکابەرییە نێو دەوڵەتییەکانی ڕاکردن و مەیدانی فەزاع لە رۆژی ڕابردووە وە لە ئیمارات دەستپێکراوە. لە ڕۆژی یەکەمی ئەم ڕکابەرییانە ١٣ نوینەری وڵاتەکەمان بەرەو ڕووی غەنیمەکانیان بوون کە لە ئەنجام دا حامید ئەمیری لە برگەی هاویشتنی قوورسایی کلاسی ئیف ٥٤ بە ڕێکۆردی ١١ مەتر و ٢٠ سانتی مەتر میدالیای زێری دەستخست .هەر وەها "زەفەر زاکر" لە برگەی هاویشتنی قوورسایی کلاسی ئیف ٥٥ بە ڕێکۆردی ٨ مەتر و ٨١ سانتیمەتر خاوەنی میدالیای زێو بوو .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی میهر، ئیلناز دارابیان و "محەممەد ڕەزا ئەحمەدی"ـیش لە ڕکابەرییەکانی شەوی ڕابردوو دا بەشداریان کرد کە ئەنجامەکانیی ئەمرۆ ڕادەگەێندریت. کاروانی ئێران بە ١٦ وەرزشڤان لە ڕکابەرییەکانی ڕاکردن و مەیدانی فەزاع دا بەشداری کرد .