ئادار 14, 2018 16:35 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی بەڵگەنامەی هاوکاریی هاوبەشی ئابووریی نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان

ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە کۆتایی دوانزەهەمین کۆبوونەوەی لێژنەی هاوبەشی هاوکاریی نێوان دوو وڵات لە تاران بەڵگەنامەی یەکجاریی ئەم کۆبوونەوەیەیان کە داگری هەشت بەڵگەنامەی هاوکارییە واژۆ کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، مەسعود کەرباسیان وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران ڕۆژی چوار شەممە لە ئاهەنگی واژۆکردنی ئەم بەڵگەنامانەدا، وتووێژەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی ئێران و کۆماری ئازەربایجانی بە ئەرێنی نرخاندو وتی: لێژنەی ئابووری، بازرگانی، بانکی، لێژنەی گواستنەوەو پەیوەندییەکان، لێژنەی وزە، ئاوو ژینگە، کشت و کاڵ، زانستی و توێژینەوە، ئەو چوار لێژنەیە بوون کە لە ڕەوتی بەڕێوە چوونی ئەم کۆبوونەوانەدا پێک هاتن.

وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران وتیشی: هاوکارییە بانکییەکانی لەو خاڵانەی جێی سەرنجی سەرۆک کۆمارانی ئێران و کۆماری ئازەربایجانە کە دەبێ لەم بوارەش دا هاوکارییەکان دەرەنجامی یەکجارییان لێ بکەوێتەوە.

مەسعود کەرباسیان وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران، وتیشی: یەکێک لەو بەڵگەنامەگرینگانە، واژۆ کرانی بەڵگەنامەی سەرمایەدانانی هاوبەشی ئێران و کۆماری ئازەربایجانە کە بەم پێیە ڕێگای ئاسنی ڕەشت بۆ ئاستارا لە باکووری ئێران بە سەرمایەنانەوەی هاوبەشی 500 ملوێن دۆلاریی هەردووک وڵات دەکەوێتە گەڕ.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە گەڵاڵەی گۆڕینەوەی نەوت و گاز( سوئاپ) لەو بەڵگەنامە گرینگانەیە کە لەم دانیشتنەدا واژۆ کراوە، وتیشی: ئەم گرێبەستانە لە سەردانی داهاتووی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ باکو یەک لایی دەکرێتەوە.

شاهین موستەفائۆف وەزیری ئابووریی کۆماری ئازەربایجانیش وێڕای ئاماژە کردن بۆ خاڵە هاوبەشە فراوانەکانی تاران و باکوو وتیشی: لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو پەیوەندییەکانی دوو وڵات گەشەی سەندووەو دەرەنجامی باشیشی لێ کەوتووەتەوە کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بۆ دە چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات بکەین.

دوانزەهەمین دانیشتنی لێژنەی هاوبەشی هاوکاریی ئابووریی ئێران و کۆماری ئازەربایجان ڕۆژی سێ شەممە بە ئامادە بوونی وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران و وەزیری ئابووریی کۆماری ئازەربایجان لە تاران دا دەستی پێ کرا.

سەرپەیڤ