ئادار 14, 2018 17:18 Asia/Tehran
  • دەنگی متمانەی هەمدیسانی مەجلیسی ئێران بە وەزیری جیهادی کشت و کاڵ

نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ گەڵاڵەی ڕوونخوازی لە مەحمود حوججەتی وەزیری جیهادی کشت و کاڵ نەیارەتییان کرد.

لێکدانەوەی گەڵاڵەی گەڵاڵەی ڕوونخوازی لە مەحمود حوججەتی وەزیری جیهادی کشت و کاڵی ئێران ڕۆژی چوار شەممە لە هۆڵی ئاشکرای مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا دوای وتاردانی نوێنەرانی تەباو ناتەبای ڕوونخوازییەکەو بەرەڤانیی مەحمود حوججەتی وەزیری جیهادی کشت و کاڵی ئێران، دەنگ دانەکە بە وەرگرتنی بەڵگەی دەنگدان لە نوێنەرانی مەجلیس ئەنجامی گرت کە نوێنەرانی مەجلیس بە 105 دەنگی تەبا، 117 دەنگی ناتەبا و 7 دەنگی بێ لایەن لە تێکڕای 229 دەنگی وەرگیراو دەنگی نەخێریان دا بە گەڵاڵەی ڕوونخوازییەکەی مەحمود حوججەتی وەزیری جیهادی کشت و کاڵی ئێران.