ئادار 14, 2018 20:17 Asia/Tehran
  • پێداگری  مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لەسەر پێویستی بردنەسەری ئاستی توانایی بەرگریانە و مووشەکیی ئێران

لە بەیاننامەی کۆتایی چوارەمین کۆبوونەوەی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری لەسەر پێویستیی بردنەسەری هێزی بەرگرییانە و مووشەکیی و ئەوەی ئەم بابەتانە وتووێژی لەسەر ناکرێت، پێداگری کرا.

چوارەمین کۆبوونەوەی پێنجەمین خولی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری کە بەیانی ڕۆژی ڕابردوو  دەستی بە کارکرد بوو  ڕۆژی چوارشەممە بە ڕاگەیاندنی  پەیمان نوێکردنەوەی  دووبارە لەگەڵ  ڕ ێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ئارمانجەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) و بە دەرکردنی  بەیاننامەیەک کۆتایی بە کاری خۆی هێنا . 

لە بەیاننامەی کۆتایی  کۆبوونەوەی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری ڕاگەیەندراوە: مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری  بێ بەڵێنی و بنپێکردنی ئاشکرای  بەرجام لەلایەن ئەمریکا ئیدانە دەکات و پێ وشوێن گرتنی جیددی ئەم پرسە و گرتنەبەری هەڵوێستی بەرامبەر و شیاو لە لایەن دەزگەکانی بەرپرس لە بواری  هێنانەدی  مافی گەلی ئێران   داوا دەکات.

مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری هەروەها وێڕای ئیدانە کردنی  هەوڵی دنەدەرانەی سەرۆکی ئەمریکا  بۆ بەڕەسمی ناسینی  بەیتولموقەدەس  وەک پێتەختی  ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی، وتوویەتی  :  ڕاگەیاندنی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیب بۆ قودسی پیرۆز،  فیتنەیەکی نوێ و خەون و خەیاڵی قەرەبووکردنی شکستەکانی داعش و ڕەوتە تەکفیرییەکان و لایەنگرانیان لە ناوچەیە  . 

ئەم بەیاننامەیەک قودسی بە ڕووگەی  یەکەمی موسوڵمانان  زانیوە و ڕایگەیاندووە  : لۆی شێرپەنجەی ئیسرائیل تەنیا لە ڕێگەی خەباتی جەماوەری بنبڕ دەکرێت و داوای لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی، سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی و هەموو  ویژدانە بێدارەکان کردووە کەدەبێ   وڵامی  ئەم دوژمنکاریانەی سەروکی ئەمریکا بدەنەوە.