نیسان 09, 2018 10:16 Asia/Tehran
  • 20ی خاکەلێوە ڕۆژی نیشتمانیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی

20ی خاکەلێوەی ساڵی 1385ی هەتاوی ڕێککەوتی 9ی ئەپریلی 2006، هەواڵی دەسڕاگەیشتنی ئێران بە تەکنۆلۆژیای پیتاندنی یۆرانیۆم و ڕێکەوتنی زنجیرەی تۆکمە و تەواوی پیتاندن لە شاری نەتەنز ڕاگێندرا. دوابەدوای ئەم هەواڵە بە پەسەند کرانی ئەنجومەنی باڵای ئینقلابی فەرهەنگی، بە هۆی ڕێزنان لە هەوڵ و تێکۆشانی پڕ لە شانازیی زانستوەرانی گەنجی ئێرانی ئیسلامی، 20ی خاکەلێوە لە ڕۆژژمێری فەرمیی ئێران، بە ناوی ڕۆژی نیشتمانیی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی، ناودێر کرا.

بە دوای ئەم سەرکەوتنە، ئێران چووە ڕیزی وڵاتانی خاوەنی تەکنۆلۆژیای پیتاندنی یۆرانیۆم.

دەسڕاگەیشتن بە زانستی ناڤۆکی، بە گوێرەی بەڵێننامەی قەدەغەبوونی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی چەکوچۆڵی ناڤۆکی، مافی یاسایی هەر وڵاتێکە کە بووەتە ئەندامی ئەم بەڵێننامەیە و لە ئاست ئەودا لێپرسراو و پێبەندە.

دەکارهێنانی وزەی ناڤۆکی بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەشەی پاوەجێ، ئەمڕۆکە بووەتە پێداویستی و بابەتێکی پێویست و زەروور. تەکنۆلۆژیای ناڤۆکیش بریتییە لە توانای گۆڕانی یۆرانیۆمی سرووشتی کە خۆی لە سرووشتدا هەیە، لە ڕێگای تێکشکانی ئەتۆمەکان بە یۆرانیۆمێکی پیتێندراو کە خاوەنی وزەیێکی زۆرە و هەر ئێستاکە تەنیا نزیک بە دە وڵات ئەو زانستەیان هەیە.

وزەی ناڤۆکی لە زۆر باری دیکەشەوە دەکار دێ. لە دابەشکردنێکی گشتیدا ئەتوانین بڵێین وزەی ناڤۆکی لە دوو کەرتی سەربازی و ئاسایی واتە غەیرە سەربازی دەکار دێت. بە سەرەنجدان بەم بابەتە کە پێشکەوت لە تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی، دەبێتە هۆی پێشڤەچوون لە زانستەکانی دیکەی هاوپەیوەند، ئەتوانین بلێین پێشکەوت لەم بوارەدا بە مانای پێشکەوتە لە زانستەکانی دیکەدا.

یەکێک لەو بابەتانە کە وزەی ناڤۆکی تێیدا دەکار دێت، پرسی بەرهەمهێنانی کارەبایە لە ڕێگای وزگەی ئەتۆمییەوە.زانستی ناڤۆکی لەگەڵ زانستی پزیشکی پەیوەندییەکی پتەویان لەگەڵ یەکتر هەیە. لە وڵاتانی پێشکەوتووی پیشەسازی، لەم تەکنۆلۆژیایە لە بواری زانستی پزیشکیدا زۆر کەڵك وەردەگرن. هەر ئێستاکە سەرەڕای دەکارهێنانی وزەی ناڤۆکی لە بواری ئەشەعەی ئیکس (تیشکی ئیکس) و کەرەستەی ڕادیۆگرافی و ئەشەعە، بۆ دەرمان و چارەسەریی نەخۆشیگەلێکی وەکوو شێرپەنجەش لەم زانستە کەڵکی زۆر وەردەگیردرێت.

تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی لە بواری ناسین و دۆزینەوەی ئاوە ژێرزەوینییەکان، کونترۆڵ و چاوەدێری بە سەر بەنداوەکان و شیرین کردنی ئاوە سوێرەکانیش کارامەیە.

دەسڕاگەیشتنی وڵاتان بە زانستی ناڤۆکی گەلێک گرینگایەتی هەیە و بەردەوام ئاوات و ئارەزووی هەموو وڵاتان بووە. ئەمڕۆکە ناوی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕیزی وڵاتانی خاوەنی ئەم زانستەیە و ئێران چووەتە نێو پڕۆژەگەلێکی گەورەی ناڤۆکی وەکوو توانەوەی ناڤۆکی و هاوکاری ناڤۆکی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

ئەم هەنگاوە پڕشانازییە لە سای فەتوای ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لەمەڕ بە حەرام زانینی بەرهەمهێنان و پەرەپێدان و دەکارهێنانی چەکوچۆڵی ناڤۆکی و کۆکوژ، بووە هۆی پووچەڵ بوونەوەی پیلانی دوژمنان و ئاسۆیێکی نوێێ لە ئاستی جیهانی لەبەردەم ئێراندا کردەوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران چوارەمین وڵاتی دونیا و یەکەم وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە لەم زانستە بەهرە وەردەگرێ 

بە گوێرەی بەڵێننامەی ئێن. پی. تی، سێ پرسی گرینگ لە باسی ناڤۆکیدا لەئارادایە کە لە چوارچێوی ئەرکەکانی ئەژانس دەبێ سەرەنجی بدرێتێ. یەکەم لە نێوبردنی هەموو چەکوچۆڵە ئەتۆمییەکان و بە واتایێکی دیکە چەک داماڵینی ناڤۆکییە. باسی دووەم، قەدەغە بوونی پەرەسەندنی چەکوچۆڵی ئەتۆمی و چاوەدێری وردبینانەیە لەسەر بەڕێوەچوونی ئەم بابەتە. بە داخەوە لەمەڕ ئەم دوو باسە، ئەژانس هەنگاوێکی ئەوتۆی هەڵنەگرتووە.

هەر ئێستاکە نەک تەنیا چەکە ئەتۆمییەکان لەنێو نەچوون بەڵکوو بەرەیێکی نوێی ئەم چەکوچۆڵانە لە لایان ئەمریکا و هەندێکی دیکە لە خاوەن چەکوچۆڵە ئەتۆمییەکان، بەرهەم هاتووە. بەڵام باسی سێهەم لە بەڵێننامەی ئین. پی. تی، پێداگری لەسەر یارمەتیی ئەژانسە بە برەوپێدانی کەڵک وەرگرتنی ئاشتییانە لە تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی. لەم بوارەشدا، ئەژانس بە ویستی خۆی و لەژێر کارتێکردنی ئامانجە سیاسییەکان هەنگاوی ناوە.
بەداخەوە هەر ئەو وڵاتانەی وا لە سەر بەڵێننامەی ئێن. پی. تی ڕێککەوتوون تا ڕێگە بگرن بە پەرەسەندنی چەکوچۆڵی ناڤۆکی، ئەمڕۆکە بە ملیارد دۆڵاربووجەیان تەرخان داوە بە بەرهەمهێنانی چەکی ناڤۆکی نوێ.

 

سەرپەیڤ