May 14, 2018 18:51 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئێران و ڕووسیا لەسەر پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی

وەزیرانی دەرەوەی رووسیاو ئێران لە دانیشتنێکی هاوبەشدا وێڕای پێداگریی لەسەر پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەهەوڵی دۆزینەوەی ڕێگاکانی بەردەوام کردنی هاوکاری لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە چوارچێوەی گرووپی چوار و یەکن.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک ، سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەدیدار لەگەڵ مەحەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، وتی: ئەمڕۆ دەبێ لەبارەی ئەو کردانەی دەتوانێ ڕێگربێ لەبەردەم قەیرانیتربوونی ڕەوشەکە، وتووێژی کرد.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لەدرێژەدا وتی: جارێکی دیکە واشنگتۆن هەوڵ دەدا پێداچوونەوە بکات بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و پرسە جیاجیاکان .

لاڤرۆف وتی: سێ وڵاتی ئوروپایی، چین و ڕووسیا پێبەندبوونیان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕاگەیاندووە.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: لە هەڵوێستی ئێران لەمەڕ ڕێککەوتنی ناڤۆکی و پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە، تێدەگات.

لاڤرۆف وتی: لەگەڵ هەموو لایەنەکانی پەیوەندیداری ڕێککەوتنی ناڤۆکی جگە لە ئەمریکا کە چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕاگەیاند، پەیوەندیی گرتووە.

مەحەممەد جەوادی زەریفیش وتی: تاران لەهەوڵدایە هەتا لەڕێی دانوستان لەگەڵ ڕووسیا، چین و سێ وڵاتی ئوروپایی ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(ئاڵمان، بەریتانیاو فەڕانسە) دڵنیایی بەدەست بێنێ کە بەرژەوەندییەکانی ئێران لە ڕێککەوتنەکە دەپارێزرێ.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران وتی: بەداخەوە پێشێلکرانی یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان بووەتە بابەتێکی باو بۆ حکومەتی ئەمریکا.

زەریف لەبارەی کردەی ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی باڵوێزخانە بۆ قودسیش وتی: کردەکانی واشنگتۆن زۆر زۆر جێی مەترسییە.

سەرپەیڤ