May 15, 2018 19:49 Asia/Tehran
  • دیداری

یارێدەری پایەبەرزی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ کاروبارو نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لە چوارچیوەی کۆبوونەوەکانی نۆهەمین خۆلی وتووێژەکانی ئاستانەدا دیدارو وتووێژیان کرد .

"حسین جابری ئەنساری" یارێدەری پایەبەرزی وەزیری کاروباری دەرەوە لە کاروباری سیاسی وتووێژکاری پایەبەرزی ئێران لە وتووێژەکانی ئاستانە و" ستیفان دی میستورا" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سووریا ڕۆژی سێشەممە لەم دیدارەدا لە بارەی دوایین گوڕانکاریەکانی وتووێژەکانی ئاستانە وژنێڤ وپەسەن کراوەکانی کۆنگرە ی وتووێژی نیشتمانی سووریا بە تایبەت لە بواری شکل گرتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتی بیر ورایان گوڕیەوە. جابری ئەنساری ودی میستورا لەسەرپێوێستی درێژەی ڕاوێژکاریەکانی چڕ وپڕی خۆی بۆ یارمەتی دان بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی سووریا پیداگریان کرد. جابری ئەنساری بە ئاماژەدان بە وتووێژەکانی ئەم دواییەی خۆی لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی سووریا ، دۆزرانەوەی ڕێگە چارەی ڕەزامەندانە کە بتوانن متمانەی هەموو لایەنەکان ڕابکێشن ، بە زەروری ناوبرد. وتووێژەکانی ئاشتی سووریا لە ڕٶژی دوشەممە بۆ ماوەی دوو ڕٶژ لە ئاستانەی قەزاقستان دەستیبەکار کرد/. لەووتووێژانە شاندگەلیک لە وڵاتانی دەستەبەری ئاگر بەس ئێران ،ڕوسیا وتورکیا "شاندەکانی دەوڵەتی سووریا ونەیارانی چەکدار بەشدارن.