ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران : ڕووخانی ڕژێمی زایۆنیستی دەستپێکراوە
ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وێڕای شەڕمەزارکردنی بێدەنگەکردنی کۆمەڵگەکانی نێودەوڵەتی بۆ لەخاک و خوێن گەوزێندرانی گەلی فەلەستین لەلایەن زایۆنیستەکان پێداگری کرد : ژوماردنی بەپێچەوانە بۆ ڕووخانی ڕژێمی زایۆنیستی دەستپێکراوە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند : کردەوەی تاوانکارانەی زایۆنیستەکان لە بەخاک و خوێن گەوزاندنی فەلەستینییەکان یارمەتی دەداتە هاوپشتی و یەکگرتوویی گەلانی موسوڵمان و ماف خواز و لە داهاتوویەکی نیزیک دا ڕژێمی زایۆنیستی بە تەواوی لە ناودەچێت .
ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها وێڕای ئیدانە کردنی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە بۆ قودس وتی : ئەم بڕیارە دووبەرەکی نانەوەیە ی ئەمریکا جارێکی تر ماکی ئەم دەوڵەتە تاوانکارە لە ئاڵۆزی نانەوە لە ناوچەی بۆ جیهان خستە ڕوو و ئاشکرای کرد .