May 16, 2018 17:06 Asia/Tehran
  • برووسکەی پیرۆزبایی لاریجانی بۆ سەرۆک پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامی بەبۆنەی گەیشتنی مانگی  پیرۆزی ڕەمەزان

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لەمیانەی چەند برووسکەیەک دا بۆ سەرۆک پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامی گەیشتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی پیرۆزبایی کرد.

لە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی سبەینێ  پێنج شەممە  حەڤدەی مانگی  مەی  2018 یەکەمین ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە  . 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، عەلی لاریجانی ڕۆژی چوارشەممە لەم پەیامە نووسی:  مانگی ڕەمەزان دەرفەتێکە بۆ بەهێزبوونی هاودڵی، هاودەنگی و یەکێتی نێوان گەلانی موسوڵمان و لابرانی ناکۆکی لە کۆمەڵگەکانی ئیسلامی.

سەرۆکی مەجلیسی  شۆرای ئیسلامیی ئێران  وتیشی : یەکێتی و یەکپارچەیی وڵاتانی ئیسلامی  دەبێتە  هۆی هێوری و پاوەجێیی لە جیهانی ئیسلام  . 

لاریجانی پێداگری کرد  :  مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران پێشوازی دەکات  لە بەهێز بوونی هەرچی زۆرتری  هاوکاری نیزیک لە ڕێگەی وتووێژ و هاوکاری  کاریگەر لەگەڵ پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامی و هەوڵدان بۆ یەکێتی  و هاوپشتی  هەتا سڕینەوەی   گرفت و هەڕەشەکانی بەردەم ئومەتی ئیسلامی .

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەروەها   خوازیاری سەرکەوتن و سەربەرزی بۆ  جیهانی ئیسلام و گەلانی موسوڵمان بوو  .