May 16, 2018 19:14 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: بەیتوولموقەددەس بە کایەی سیاسی لە موسڵمانان جیا ناکرێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: مزگەوتی ئەقساو بەیتوولموقەددەس جێگای ڕێزی تەواوی موسڵمانانەو ئەم سەرزەوینە پیرۆزە بە کایەی سیاسی لە حەشیمەتێکی یەک ملیاردو 500 ملوێنیی موسڵمانانی جیهان دابڕ ناکرێت.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی جەماوەری فەلەستین و وتیشی: ڕژێمی زایونی بەردەوام بەدووی دەست درێژکاری و کوشت و بڕی خەڵکی بێ دەرەتان بووەو لەشکریانی ئەم ڕژێمە لە ڕۆژی نەهامەتیش دا گەلی چەوساوەو بیرئازادی فەلەستینیان لە خاک و خوێن دا گەوزاندو دەیان کەسیان شەهیدو هەزاران کەسیشیان بریندار کرد.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە بەر بێ دەنگە لێکردنی هێندێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە هەمبەر دڕندەکاریی زایونییەکان وتیشی: گەلی فەلەستین لەپێناوی نیشتیمانی خۆیاندا بەشەڕ دێن و جێگای مەخابنە کە بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕستەی بەرەڤانیی ڕەوا بۆ دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی بەکار دێنن.

سەرۆکی هێزی بەڕێوەبەرایەتیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە بەرخۆدانی جەماوەری فەلەستین ڕاشکاوانە وتی: موسڵمانانی جیهان لە بەرامبەر دڕندەکاریی ڕژێمی زایونی ، بێجگە لە پاراستنی یەکگرتوویی و یارمەتی دانی جەماوەری فەلەستین لە ئاراستەی ڕزگار کردنی نیشتیمانەکەیان هیچ ڕێگایەکی دیکەیان نییە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام بەرگریی لە مافی جەماوەری فەلەستین کردووە، وتیشی: ئێران  بەردەوام لە بەرامبەر دەست درێژکاران و ستەمکاراندا ڕاوەستاوەو دیارە سەرکەوتنی یەکجاریش هەر بۆ چەوساوەو فەلەستینییەکان دەبێت.

ناوبراو هەروەها وێڕای ئاماژە کردن بە کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وتیشی: لە پرسی ناڤۆکی دا ، کۆمەڵێک لایان وایە بە گوشارو بایکۆت و هەڕەشەو تەنانەت پیشاندانی نیشانەکانی شەڕ، دەتوانن گەلی ئێران بەچۆک دا بێنن، بەڵام بەرخۆدان و خۆڕاگریی گەلی ئێران بەباشی ئەوەی دەرخست کە وەها بۆچوونێک هەڵەو نادروستە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: بیروڕای گشتی و وڵاتانی جیهان یەک و دوو ڕژێمی چکۆلەی کۆنەپەرستی ناوچەکەو ڕژێمی داگیرکەری زایونی نەبێت، هیچیان لەگەڵ ئەمریکادا نین و ئەمڕۆ واشێنگتۆن لە جێگای تۆمەتبار ڕاوەستاوە.

سەرپەیڤ